رووداو دیجیتاڵ
داهاتووی مارکوس راشفۆرد، ئەستێرەی نوێی یانەی بارسێلۆنا، رۆژ بە رۆژ باشتر دەبێت، دوای ئەوەی پەیوەندییەکەی لەگەڵ دەستگیرانە پێشووەکەی، لوسیا، دوای دوو ساڵ لە جیابوونەوە، ئاسایی بووەتەوە.
هێرشبەرە ئینگلیزییەکە ئەم هەفتەیە بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد، دوای ئەوەی وەرزی رابردوو لە ئەستۆن ڤێلا ئاستێکی باشی پێشکێش کرد. ئێستا لە ژیانی تایبەتیشیدا گۆڕانکارییەکی ئەرێنی روویداوە.
بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەیەکی بەریتانی، راشفۆردی تەمەن 27 ساڵ، داوای لە لوسیای تەمەن 26 ساڵ کردووە یارمەتی بدات بۆ ئەوەی لە ژیانی نوێی لە ئیسپانیا رابێت و ببێتە هۆکارێک بۆ ئارامبوونەوەی. ئەوان پێکەوە بوون لە کاتی وێنەگرتنەکاندا پێش ئەوەی بە فەرمی بە یانە کەتەلۆنییەکە پێشکێش بکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوو ساڵ لەمەوبەر ئەو دوو خۆشەویستە لە یەکدی جیابوونەوە، ساڵێک دوای ئەوەی لە مانگی 5ـی 2022 مارکوس لە گەشتێکی کالیفۆرنیا داوای هاوسەرگیریی لێکردبوو. ئەوکات سەرچاوەیەک رایگەیاندبوو "پەیوەندییەکە کۆتاییهات" بەڵام وەک دوو هاوڕێی نزیک مانەوە.
راشفۆرد دوای ئەوەی لەلایەن روبن ئامۆریمی راهێنەری مانچێستەر یونایتدەوە رەخنەی زۆری لەسەر ئاستی و هەوڵدانی گیرا و لە پێکهاتەی تیپەکە دوورخرایەوە، بە خواستن پەیوەندی بە ئەستۆن ڤێلاوە کرد.
یانەی بارسێلۆنا بۆ ماوەی وەرزێک بە خواستن یاریزانەکەی گواستەوە و بژاردەی کڕینەوەی هەیە لە هاوینی داهاتوودا بە بڕی نزیکەی 26 ملیۆن پاوەند.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ