یانەی هەولێر بۆ رووداو سپۆرتس: پارەی پێشەکی زۆربەی یاریزانەکانمان داوە

26-08-2025
سیڤەر بێستوون
نیشانەکردن یانەی هەولێر
A+ A-
رووداو دێجیتاڵ 

سەرچاوەیەک لە یانەی هەولێر، بەتایبەت بە رووداو سپۆرتسی راگەیاند "پارەی پێشەکی زۆربەی یاریزانەکانمان داوە و ئەوانی دیکەش کە ماون، ئەمڕۆ یان بەیانی وەریدەگرن". 
 
یانەی هەولێر لە گواستنەوەی یاریزانانی ئەم وەرزەیدا کێشەی لە پێدانی شایستە داراییەکانی یاریزانە نوێیەکانی هەبوو، بەڵام کێشەکە بەرەو چارەسەربوون دەچێت و سەرچاوەیەک لە یانەی پایتەخت رایگەیاند "زۆر لە یاریزانان پارەی پێشەکییان وەرگرتووە و ئەم دوو رۆژە ئەوانەی دیکەش وەریدەگرن".
 
یانەی هەولێر لەم وەرزەدا تاوەکو ئێستا 19 یاریزانی هەیە و لە چەند رۆژی رابردوودا، کێشەی پێدانی پارەی پێشەکی یاریزان، یاریزانە پیشەگەرەکانی تەواو تووڕە کردبوو. 
 
ئەو سەرچاوەیە بە رووداو سپۆرتسی راگەیاند "ئێمە دوێنی رۆژی دووشەممە، پارەی هەموو یاریزانە پیشەگەرەکانمان خەرج کرد و بەشێک لە یاریزانانی کوردیش شایستە داراییەکانی پێشەکییان وەرگرت".
 
ئەو سەرچاوەیە زیاتر بۆ رووداو سپۆرتس روونیکردەوە "راشکاوانە بڵێم، هەندێک لە یاریزانانی کورد ماون کە گرێبەستی پێشەکییان پێبدرێت، بەڵام هەر ئەمڕۆ ئەوانیش شایستە داراییەکانی خۆیان وەردەگرن". 
 
یانەی هەولێر وەرزی رابردوو بەدەست کێشەی دارایی دەیناڵاند، لە کۆتایی وەرزەکەدا چەندین یاریزانی پیشەگەری وەک ئوسامە رەشید و خالد کرداوخلی ریزەکانی یانەکەیان بەجێهێشت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە