کەپڵە کۆنەکەی لامین هەڕەشە دەکات: قسە بکەم جیهان دەڕووخێت

26-08-2025
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ئەلێکس پادێلا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئەلێکس پادێلا، کەپڵەکەی پێشووی لامین یامال بێدەنگییەکەی شکاند و رایگەیاند "خیانەتم لە لامين يامال نەکردووە.. من خیانەتکار نیم". هەروەها گوتی "ئەگەر من قسە بکەم، جیهان دەڕووخێت".
 
ئەلێکس پادێلا، خۆشەویستەکەی پێشووی لامين يامال، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا، دووپاتی کردەوە کە لە هیچ کاتێکی پەیوەندییەکەیاندا خیانەتی لێ نەکردووە و بەتووندی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە لە مانگەکانی رابردوودا لەسەری بڵاوبوونەوە.
 
پەیوەندیی نێوان هەردووکیان لە ساڵی رابردووەوە مشتومڕێکی زۆری دروستکرد، کاتێک دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا نازناوی یۆرۆی 2024 بەدەستهێنا، پەیوەندییان دەستپێکرد. دواتر چەندین جار جیابوونەوە، پێش ئەوەی دیسانەوە پێکەوە لەسەر فەرشی سووری ئاهەنگی خەڵاتەکانی "گلۆب سۆکەر" لە کانوونی یەکەمی 2024 دەربکەونەوە.
بەڵام پەیوەندییەکە ئەمجارەش زۆری نەخایاند و دەنگۆی خیانەتکردنی پادێلا جارێکی دیکە سەریهەڵدایەوە. ئەمەش کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر نێوبانگی دانا و وای لێکرد بۆ ماوەیەک لە چاوی میدیاکان دووربکەوێتەوە.
 
رەتکردنەوەی فەرمی تۆمەتی خیانەت
 
پادێلا بەم دواییانە لەڕێگەی پەخشێکی راستەوخۆوە لە پلاتفۆرمی "تیک تۆک" لەگەڵ هاوڕێکانی دەرکەوتەوە و دیاربوو کە بێزار بووە لە کۆمێنتی هەندێک لە فۆڵۆوەرسەکانی کە ئاماژەیان بە ناوی گۆرانیبێژی ئەرجەنتینی، نیکی نیکۆڵ، خۆشەویستی ئێستای یامال دەکرد.
 
لە کاتی پەخشەکەدا، داوایلێکردن واز لەم جۆرە ئاماژانە بهێنن، پێش ئەوەی بە رستەیەکی جێی مشتومڕ بڵێت "ئەگەر من قسە بکەم.. جیهان دەڕووخێت".
 
بەڵام لەهەمانکاتدا، هەوڵیدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی دەنگۆکانەوە روون بکاتەوە، دوای ئەوەی فۆڵۆوەرسەکانی پرسیارێکی راستەوخۆیان لێکرد دەربارەی راستیی خیانەتکردنی لە لامين، پادێلا بە یەکلاکەرەوەیی وەڵامی دایەوە و گوتی "من خیانەتکار نیم بەرامبەر هیچ کەسێک. هەرگیز خیانەتم نەکردووە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە