قۆناخی خولی چامپیۆنزلیگ کۆتاییهات و چارەنووسی هەموو تیپەکان بزانە

6 خولەک له‌مه‌وپێش
ئومێد ئازاد
نیشانەکردن چامپیۆنزلیگ یانەی بارسێلۆنا یانەی ریال مەدرید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

قۆناخی خولی چامپیۆنزلیگ ئەمشەو بەئەنجامدانی هەر 18 یارییەکەی گەڕی هەشتەم کۆتایی هات، تێیدا ریزبەندی کۆتایی و رێڕەوی سەرکەوتن بۆ قۆناخەکانی یەکلاکەرەوە دیاریکرا و تیروپشکی قۆناخی 16 و پاشکۆ لە رۆژی هەینی بەڕێوەدەچێت.
 
بارسێلۆنا بەبەهێزی کۆتایی بە قۆناخی خولەکە هێنا، دوای ئەوەی بە ئەنجامی 4-1 لە کۆپێنهاگنی بردەوە لە یاریگەی سپۆتیفای کامپ نو، گۆڵەکان لە لایەن رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، لامین یامال، رافینیا بە لێدانی سزا و مارکۆس راشفۆرد تۆمارکران و بوونە هۆکار بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتنەکە و گەیشتنی راستەوخۆ بۆ قۆناخی 16 وەک یەکێک لە هەشت تیپە یەکەمەکانی ریزبەندییەکە. 
ئەم کۆتاییە بەهێزەی بارسا جەختی لەسەر ئاستە بەرزەکەی یانەکە کردەوە لەم وەرزەی ئەورووپادا.
 
لە بەرامبەردا، هیوای ریال مەدرید بۆ سەرکەوتنی راستەوخۆ کۆتایی هات دوای شکستهێنان بە ئەنجامی 4-2 بەرامبەر بێنفیکا. 
 
سەرەڕای گۆڵەکەی کیلیان ئێمباپێ بۆ مەدرید، بەڵام ئاستە خۆڕاگرەکەی بێنفیکا وایکرد مەدرید لە دەرەوەی هەشت پلەی یەکەم بێت و ئێستا دەبێت لە قۆناخی پاشکۆ رکابەری بکات بۆ گەیشتن بە قۆناخی 16.
 
لە لایەکی دیکەوە، ئارسیناڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا دوای ئەوەی بە ئەنجامی 3-2 لە کایرات ئەلماتی بردەوە، بایرن میونشن پلەی دووەمی مسۆگەر کرد بە بردنەوەی 2-1 لە ئایندهۆڤن، لیڤەرپوول لە پلەی سێیەمدا جێگیربوو، دوای بردنەوەی 6-0 لە کاراباخ، تۆتێنهام پلەی چوارەمی بەدەستهێنا بە سەرکەوتنی 2-0 بەسەر فرانکفۆرت، چێڵسی پلەی شەشەمی گرت بە بردنەوەیەکی دراماتیکی بە ئەنجامی 3-2 لە ناپۆلی، سپۆرتینگ لە پلەی حەوتەمدا کۆتایی پێهێنا دوای ئەوەی 3-2 لە ئاتلێتیک بیلباوی بردەوە، مانچێستەر سیتیش بە پلەی هەشتەم کۆتایی بە هەشت یەکەمەکە هێنا بە بردنەوەی 2-0 لە گاڵاتەسەرای.
 
لە پلەکانی پاشکۆدا، ئینتەر میلان خاوەن پلەی دەیەم 2-0 لە بۆرووسیا دۆرتمۆندی پلەی حەڤدەیەمی ریزبەندی بردەوە، پاریس سانجێرمان خاوەن نازناوی وەرزی رابردوو و پلەی یازدەیەم 1-1 لەگەڵ نیوکاسڵ یونایتدی پلەی دوازدەیەم یەکسان بوو، یوڤێنتوس پلەی سێزدەیەمی ریزبەندی 0-0 لەگەڵ مۆناکۆی خاوەن بیست و یەکەمی ریزبەندی یەکسان بوو، ئاتلێتیکۆ مەدرید پلەی چواردەیەم 1-2 بە بۆدۆگلیمت پلەی بیست و سێیەمیەم دۆڕا، بۆدۆگلیمت بەم بردنەوەیە توانی بگاتە یارییەکانی پاشکۆ، بایەر لیڤەرکوزن پلەی شازدەیەم 3-0 لە ڤیاڕیالی پلەی سی و پێنجەمی بردەوە کە ئەم یانە ئیسپانیە لەم قۆناخەدا توانی تەنیا یەک خاڵ کۆبکاتەوە، ئۆڵۆمپیاکۆس پلەی هەژدەیەم 2-1 لە ئەیاکسی پلەی سی و دووەم بردەوە و کڵەب بروج پلەی نۆزدەیەم 3-0 لە مارسیلیای پلەی سی و پێنجەمی بردەوە.
 
ئەو تیپانەی کە لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ ماڵئاوایییان کرد ، بریتین لە: ئەیاکس، ئاتلێتیک بیلباو، مارسیلیا، پافۆس، ڤیاڕیال، سلاڤیا براگ، کایرات ئەلماتی، فرانکفۆرت، کۆپێنهاگن و کاراباخ.
 
ئێستا چامپیۆنزلیگ دەچێتە قۆناخی پاشکۆ، کە تێیدا ریال مەدرید و تیپەکانی دیکەی پاشکۆ رکابەری دەکەن بۆ بەدەستهێنانی کورسییەک لە قۆناخی 16، لە کاتێکدا بارسێلۆنا و یانەکانی دیکە کە راستەوخۆ سەرکەوتوون بۆ قۆناخی 16 چاوەڕوانی رکابەرەکانیان دەکەن کە لە تیروپشکەکەدا دیاری دەکرێت.
 
ئەمەش ریزبەندیی کۆتایی قۆناخی خولی چامپیۆنزلیگە:


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە