رووداو - هەولێر
زەینەدین زیدان راهێنەری ریال مەدرید باس لە یاری ئیسپانیۆل و کاتی وازهێنانی دەکات لە راهێنەرایەتی.
پێش دەستپێکردنی یارییان بەرامبەر ئیسپانیۆل، زەینەدین زیدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، ئێمە لەسەرەتاوە گوتمان هەر یارییەک بۆ ئێمە وەکو یاری کۆتاییە، ئێستا حەوت یاری کۆتاییمان ماوە، ئێمە لە دوایین چوار یاریماندا براوە بووین، دەبێت لەسەر ئەم ئەنجامانە بەردەوامبین، یاریمان بەرامبەر ئیسپانیۆل یەکێکە لە قورسترین یارییەکانمان، یاریزانان بەڵێنیانداوە بە بەرزترین ئاستیانەوە دەربکەون، دەرفەتێکە و لە پێشمان نابێت لە دەستی بدەین.
سەبارەت بە داهاتووی خۆی لە ریال مەدریددا زیزۆ دەڵێت، من تاوەکو 20 ساڵی دیکە لە نێو کاری راهێنەرایەتیدا نامێنمەوە، لە داهاتوویەکی نزیکدا وازدەهێنم و شتێکی دیکە دەکەم، من راهێنەرێکی جیاوازم و ئەگەر هەیە هەر گۆڕانکارییەک رووبدات، لەبەر ئەوەش خۆم پێ راهێنەرێکی جیاوازە چونکە هێشتا لە مێشکمدا من یاریزانم،نزیکەی 20 ساڵم لە یاریزانیدا بەڕێکرد، ئەوکات دەمگوت نابمە راهێنەر، بەڵام ئێستا راهێنەرم، ئێستاش کە ئەوە روویداوە بۆ 20 ساڵی دیکە لە نێو ئەو بوارەدا نابم .
زیدان یەکێکە لە سەرکەوتووترین راهێنەرانی ریال مەدرید و لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی راهێنەرایەتی لەگەڵ ریال مەدریدا 10 نازناوی بردووەتەوە لە نێویاندا سێ چامپیۆنزلیگ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ