رۆناڵدۆ لەگەڵ نەسڕ دەچێتە بەغدا؟

28-09-2025
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
هاندەرانی تۆپی پێی عێراق بەپەرۆشەوە چاوەڕێی هاتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکەن بۆ بەغدا، بۆ بەشداریکردن لە یاریی نەسڕ بەرامبەر زەورا لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا 2. 
 
یانەی نەسڕ لیستێکی بەناوی زیاتر لە 100 کەسی ناردووە بۆعێراق، کە رۆناڵدۆشی تێدایە، بۆ ئەوەی ڤیزایان بۆ وەربگرن. 
 
شاندی نەسڕ بڕیارە لە هۆتێلی "قلب العالم" لە بەغدا بمێننەوە.
داوای ژوور و باڵەخانەیەکی تایبەتیان بۆ رۆناڵدۆ کردووە، کە دەڕوانێتە سەر رووباری دیجلە. 
 
هەروەها لیستی خواردنی تایبەت داواکراوە و چێشتلێنەری تایبەتی رۆناڵدۆ دێتە بەغدا. 
 
یانەی نەسڕ داوای  پاسەوانی تایبەتی بۆ رۆناڵدۆ کردووە،  ئەمەش نیشانەی نزیکبوونەوەی هاتنی
رۆناڵدۆیە بۆ بەغدا.
 
کریستیانۆ پێشتر لە ستۆرییەکی ئینستاگرامدا ئاماژەی بەوەکردبوو کە عێراقییەکان بێهیوا ناکات و رۆژێک سەردانی عێراق دەکات

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە