بۆچی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەڵێنەکەی بەرامبەر عێراقییەکان نەبردە سەر؟

30-09-2025
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالیی یانەی نەسڕی سعودی ئەو بەڵێنەی بە عێراقییەکانی دابوو نەیبردە سەر، کە دەکرێت چوار هۆکار بۆ ئەو هەڵوێستەی ئەفسانەکەی پۆرتوگال هەبن.
 
دۆخێکی پڕ لە مشتومڕ و پرسیار دروست بوو لەسەر دیارنەمانی ئەستێرەی پۆرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە بەشداریکردن لە هەندێک لە دوایین یارییەکانی یانەکەی نەسڕ و بەتایبەتی یاریی داهاتووی دژی زەورا، ئەمەش بەڵێنی پێشووی بە سەردانیکردنی عێراقی هێنایەوە یادی هاندەرانی عێراق، کە هێشتا بەدی نەهاتووە.
 
لەکاتێکدا هەندێک بۆ گەشتنەکردنی رۆناڵدۆ پەنا بۆ بیردۆزی پیلانگێڕی دەبەن، شیکردنەوەیەکی واقیعی و ورد ئاشکرای دەکات کە هۆکارە هونەری و ستراتیژییەکان لە پشت ئەو بڕیارەی کریسەوەن، کە لە پلەی یەکەمدا ئامانجیان خزمەتکردنی ئامانجەکانی یانە و ئەستێرە پۆرتوگالییەکەیە لە درێژخایەندا.
 
پشوودان بە پاشا
 
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی رۆناڵدۆ لە هەندێک یارییدا، وەک یاریی جامی سعودیە کە بەشداری نەکرد نە لە ریاز و نە لە جددە لە خولی سعودیە، بڕیارێکە بۆ پشوودان بە رۆناڵدۆ، کە لە تەمەنی چل ساڵیدایە و پێویستە  دوور بکەوێتەوە لە شەکەتی و پێکان. ئەمەش بەڕوونی دەرکەوت لە بڕیاری خۆرخێ جیسوسی راهینەری نەسڕ بۆ پاراستنی لە هەندێک یاری، کاتێک رایگەیاند کە ئامانج "پاراستنی ئاستی جەستەیی و ئامادەکردنییەتی بۆ یارییەکانی داهاتووی خولی سعودیە"، ئەمەش دووپاتیدەکاتەوە کە پشوودان بە کریس بڕیارێکی ستراتیژی بووە.
 
رێککەوتن لەگەڵ جیسوس
 
بەڵگەکان ئاماژە بە تێگەیشتنێکی روون دەکەن لە نێوان کریستیانۆ رۆناڵدۆ و راهێنەر  جیسوس. ئەم رێککەوتنە نەنووسراوە، بەڵام رێککەوتنێکە لەسەر ئەوەی یاریزانەکە بەشداری لە 25٪ـی یارییەکانی ئەم وەرزە نەکات، بەتایبەتیس ئەو یارییانەی کە گرنگ نین، بۆ ئەوەی بۆ یارییە گرنگەکان بەباشی ئامادە بێت.
 
ئامانج لەم رێککەوتنە دڵنیابوونەوەیە لە ئامادەیی تەواوی بۆ یارییە گەورەکانی تۆپی پێ، جا لە خولی رۆشنی سعودیە بێت یان لە قۆناخە پێشکەوتووەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا 2. ئەم شێوازە دڵنیایی دەدات لە بەردەوامبوونی یاریزانەکە لەسەر هەمان ئاستی بەرز لەو کاتانەی کە یانەکە زۆر پێویستی پێیەتی.
 
خولی سعودیە لە پلەی یەکەم
 
ناکرێت پشتگوێ بخرێت کە بڕیاری پشوودان بە رۆناڵدۆ لە بنەڕەتدا بڕیارێکی هونەرییە لەلایەن ڕاهێنەرەوە. بەڕوونی دیارە کە راهێنەری پۆرتوگالی زۆر سەرنجی لەسەر بردنەوەی نازناوی خولی رۆشنە، کە لەم وەرزەدا بە ئامانجی سەرەکی بەڕێوەبەرایەتی نەسڕ و هاندەرانی دادەنرێت. لە سایەی کێبڕکێیەکی تووند بۆ وەرگرتنی یەکجارەکی پێشەنگی ریزبەندیی، وەک ئەوەی لە یارییە یەکلاکەرەوەکەدا دژی ئیتیحاد بینیمان. جیسوس پێیوایە سەرکێشیکردن بە رۆناڵدۆ لە یارییە سەرەتاییەکانی جام یان یارییە کەمتر کێبڕکێکارەکان ئەنجامی پێچەوانەی دەبێت و باشترە کارتی براوەکەی بۆ ئەو یارییانە بپارێزێت کە رێڕەوی نازناوەکە دیاری دەکەن.
 
زەبەلاحێک کە جێگرەوەی نییە
 
سەرەڕای ناوە دیارەکانی هێڵی هێرشبردنی نەسڕ، کریستیانۆ رۆناڵدۆ تاکە یاریزانی لیستی یانەکەیە کە جێگرەوەیەکی بەهەمان تایبەتمەندی و کاریگەری نییە. ئەو تەنیا گۆڵکارێک نییە، بەڵکو سەرکردە و ئیلهامبەخش و دروستکەری جیاوازییە لە سەختترین کاتەکاندا. لە پێگەی هێرشبەری راستەقینەدا، جیاوازییەکی زۆر هەیە لە نێوان ئەو و نزیکترین بژاردە بەردەستەکان وەک هاروون کامارا، کە هێشتا لە ئاستی بەشداریکردنی بەردەوام دوورە. 
 
ئەم بۆشاییە جۆرییە  دەستەی راهێنەران ناچاردەکات  مامەڵە لەگەڵ رۆناڵدۆدا وەک "سامانێکی بەنرخ" بکەن کە دەبێت بپارێزرێت و هەڵبگیرێت بۆ ئەو یارییانەی کە پێویستیان بە ئەزموون و تواناکانی گۆڵکردنی ناوازەی هەیە، ئەمەش وادەکات نەبوونی هەندێکجار پێویستییەکی حەتمی بێت بۆ دڵنیابوونەوە لە بەردەوامبوونی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە