رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی بەرازیل سێ رۆژ ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی "ئیدسۆن ئارانتێس" ناسراو بە پێلێ راگەیاند.
رۆژی هەینی، 30-12-2022، جاییر بۆڵسۆنارۆ، سەرۆکی ماوە بەسەرچووی بەرازیل رایگەیاند، "بۆ بەرزنرخاندنی پێگەی پێلێ و ئەو کارانەی کە بۆ بەرازیل و تۆپی پێ ئەنجامی دان، سێ رۆژ ماتەمینی لە سەرانسەری بەرازیل دەبێت و هەموو کار و چالاکییەکان دەوەستن." گوتیشی: "پێلێ ناوی بەرازیلی گەیاندە هەموو جیهان و تۆپی پێی بۆ هونەر و خۆشی گۆڕی."
هاوکات لولا دی سیلڤا، سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی بەرازیل کە بڕیارە رۆژی یەکشەممە، 1-1-2023 دەستبەکاربێت گوتی: "هیچ کەس نابێتە ژمارە 10 یەکەی بەرازیل، کەمن ئەوانەی کە ناوی وڵاتەکەمانیان بردە شوێنە دوورەکان، پێلێ هەڵگری ناوی بەرازیل بوو، ئەو تەنیا یاری نەکرد، بەڵکو نمایشی گشتیی لە هونەر و وەرزشدا کردووە."
لە دوای یەک مانگ لە خەواندنی لە نەخۆشخانە و وەرگرتنی چارەسەری تایبەت بە نەخۆشیی شێرپەنجە، رۆژی پێنجشەممە 29-12-2022 پێلێ لە تەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ