ئۆکراینا: قەدەخەی بەکارهێنانی ستارلینک هێرشەکانی رووسیای بۆ سەر وڵاتەکەمان کەمکردووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری بەرگریی ئۆکراینا رایگەیاند، هەنگاوە سەرەتاییەکانی کۆمپانیای سپەیس ئێکس بۆ رێگری بەکارهێنانی ئینتەرنێتی ستارلینک لەلایەن سوپای رووسیاوە "کاریگەری راستەقینەی" لەسەر رێگری لە هێرشەکانی مۆسکۆ بۆ سەر وڵاتەکەیان هەبووە. 
 
رۆژی یەکشەممە، 1ی شوباتی 2026، میخایلۆ فیدۆرۆڤ، وەزیری بەرگریی ئۆکراینا رایگەیاند، لە ئۆکراینا کۆمپانیای سپەیس ئێکس ئەو وەرگرانەی ئینتەرنێتی ستارلینکی راگرتوون کە ناوی بەکارهێنەرانیان بە فەرمی تۆمارنەکراون. دەشڵێت، پێویستە کۆمپانیاکە هاوکاری زیاتریان بکات بۆ رێگری لەو درۆنانەی رووسیا کە بە ئینتەرنێتی ستارلینکەوە بەستراونەتەوە. 
 
هەفتەی رابردوو، وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا داوای هاوکاری لە کۆمپانیای سپەیس ئێکس کردبوو. دوای گوتەکانی وەزیری بەرگریی ئۆکرایناش، ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و خاوەنی کۆمپانیای سپیەسئێکس رایگەیاند، "هەر کارێکی دیکە پێویست بێت، ئامادەین" بۆ هاوکاریکردنی ئۆکراینا. 
 
درۆنەکان بە گشتی لە رێگەی ئینتەرنێتەوە کۆنترۆڵ دەکرێن. بەهۆی ئەوەی ستارلینک دەتواندرێت وەرگرەکەی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە بگوازرێتەوە و مانگە دەستکردەکانی کۆمپانیاکەش بە هەزارانن لە خولگەی زەویدا ئەوا دەتواندرێت باشتر و ئاسانتر بەراورد بە ئینتەرنێتی فایبەر ئۆپتیک بەکاربهێندرێت. 
 
وەزیری بەرگریی ئۆکراینا لە گوتەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد، لە نزیکەوە کار لەگەڵ تیمی مەسک دەکەن سەبارەت بە "هەنگاوە گرنگەکانی" داهاتوو. گوتیشی، لە چەند رۆژی داهاتوودا سیستەمێک رادەگەیەنن کە تەنیا ئەو وەرگرانەی ئینتەرنێتی ستارلینک لە وڵاتەکەیاندا کاربکەن کە بە فەرمی تۆمارکراون. 
 
سەرهی بیسکرەستەنۆڤ، راوێژکاری مەسک بە میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند، ژمارەیەک رێکاریان بۆ رێگری لە بەکارهێنانی ستارلینک لەلایەن سوپای رووسیاوە ناوە و ئەمەش هەنگاوێکی کاتییە. دەشڵێت، لە داهاتوودا چارەسەرێکی جیهانی بۆ ئەو پرسە دەدۆزنەوە. 
 
ئەو بەرپرسەی ئۆکراینا ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانجیان لەو کارەیان پاراستنی هاووڵاتییانیان و ژێرخانەکەیانە لە مەترسی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر وڵاتەکەیان. 
 
راگرتنی بەکارهێنانی ئینتەرنێتی ستارلینک بۆ ئەو هەژمارانە لە کاتێکدایە سوپای ئۆکراینا پشت بەو ئینتەرنێتە دەبەستێت بۆ پەیوەندییەکانیان و بەکارهێنانی درۆنەکانیان. 
 
بە گوێرەی میدیای ئۆکراینا، لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی رووسیاوە بۆ سەر وڵاتەکەیان لە ساڵی 2022ەوە، وڵاتەکەیان زیاتر لە 50 هەزار وەرگری ئینتەرنێتی ستارلینکی هاوردەکردووە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا. وێنە: AFP

ماکرۆن لەگەڵ شەرع و مەزڵووم عەبدی: فەرەنسا پابەندی پاراستنی مافی کورد و پشتگیریکردنی هەسەدەیە

بەپێی کۆشکی ئیلێزێ، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی سێقۆڵیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە پێشوازیی لە رێککەوتنی "ئاگربەستی هەمیشەیی" نێوان هەردوولا کرد و جەختی لە پابەندیی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی مافەکانی گەلی کورد کردەوە.