رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا دەڵێت، بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە تاوەکو ئێستا سێ سەربازیان کوژراون و پێنجی دیکە بەسەختی بریندار بوون.
ئەمە لەکاتێدایە، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنەکانیاندا بۆ سەر ئێران، 48 سەرکردەی ئەو وڵاتەیان کوشتووە و بەردەوامن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوتی، "کەس بڕوای نەدەکرد بەم جۆرە سەرکەوتوو بین".
لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە 28ـی شوباتی 2026ـەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشێکی فراوان و هاوبەشیان بۆ سەر 24 پارێزگای ئێران دەستپێکردووە و پێ ناوەتە رۆژی دووەمەوە. لە هێرشەکاندا چەندین ناوەندی هەستیاری ئێران کراونەتە ئامانج و چەندین بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە کوژراون، لە نێویشیاندا عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران.
لە وەڵامی ئەو هێرشانەدا، سوپای پاسدارانی ئێران چەندین شەپۆلی هێرشی بە مووشەکی بالیستی و درۆن بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو و ئیسرائیل کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ