پووتین: ناکرێت لە یەک کاتدا ئەرمینیا بەشێک بێت لە بلۆکی ئابووری ئەورووپا و رووسیا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی رووسیا بە سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیای رایگەیاند، ناتوانن رێگەبدەن لە یەک کاتدا ئەرمینیا ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا و ئەندامی یەکێتیی ئابووری وڵاتانی یوراسیا بێت بە سەرۆکایەتی رووسیا. ئەمەش وەکو بەشێک لە نیگەرانی رووسیا بۆ نزیکبوونەوەی یەریڤان لە وڵاتانی رۆژئاوا. 
 
رۆژی چوارشەممە، 1ی نیسانی 2026، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و نیکۆل پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەکە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا پووتین رایگەیاند، "دەبینین کە ئەرمینیان گفتوگۆی زیادبوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپادا دەکات و ئێمەش بێدەنگ بووین لەو پرسە"، دەشڵێت "بەڵام پێویستە ئەوە روون بێت کە بوونە بەشێک لە یەکێتیی ئەورووپا و یەکێتیی ئابووری وڵاتانی یوراسیا (لە یەک کاتدا) ئەستەمە". 
 
لەم ساڵانەی دواییدا ئەرمینیا زیاتر لە وڵاتانی رۆژئاوا نزیکبووەوە ئەمەش دوای ئەوەی مۆسکۆ هیچ دەستوەردانێکی سەربازی نەکرد دژی هێرشی ئازەربایجان بۆ سەر وڵاتەکەی لە ئەیلوولی 2023دا. ساڵی 2024یش ئەرمینیا ئەندامبوونی لە رێکخراوی بەرگریی هاوبەشی وڵاتانی یوراسیا سڕکرد و داوای بە ئەندامبوونی لە یەکێتیی ئەورووپا کرد. 
 
پاشینیان لە وەڵامی پووتیندا رایگەیاند، ئاگادارن کە هەردوو یەکێتییەکە دژبەیەکن، بەڵام بە ئەندامبوون لە هەردوو یەکێتییەکە ئێستا بۆیان گونجاوە. 
 
سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا گوتیشی، بە ئەندامبوون لە یەکێتیی ئەورووپا لە پێشڤەچوون دایە بەڵام "هەر کاتێک گەیشتینە ئەو ساتەی کە پێویستە بڕیارێک بدەین، ئەوا متمانەم بە خەڵکی کۆماری ئەرمینیا هەیە کە بڕیاری خۆیان بدەن". 
 
گوتەکانی هەردوو بەرپرسەکە لە کاتێکدان سەرەتای ئەمساڵ هەواڵگری ئەرمینیا بڵاویکردەوە، لایەنێکی دەرەکی هەوڵی دەستوەردان لە سیاسەتی وڵاتەکەیاندا دەدات، ئەو کات شرۆڤەکارانی ئەو وڵاتە پێشبینیان کرد رووسیا بێت. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتی لە تەنگەی هورمز- وێنە: رۆیتەرز

بەریتانیا و 35 وڵات لەبارەی ئاسایشی تەنگەی هورمز کۆدەبنەوە

کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی نێودەوڵەتی دەکات کە تێیدا نوێنەرانی 35 وڵات بەشدار دەبن، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پاراستنی ئاسایشی تەنگەی هورمز و گەرەنتیکردنی گواستنەوەی دەریایی لە ناوچەکەدا.