باڵیۆزی ئێران لە رووسیا 5 مەرجی وڵاتەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ رادەگەیێنێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
کەڤین حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

باڵیۆزی ئێران لە رووسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی خوازیاری شەڕ نییە و ئامادەی دانوستاندنە، بەڵام بۆ کۆتاییهێنان بەو دۆخەی ناوی ناوە "شەڕی سەپێندراو"، 5 مەرجی سەرەکییان هەیە.
 
کازم جەلالی، باڵیۆزی ئێران لە رووسیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی رووسیا تودەی رایگەیاند، "ئێران شەڕخواز نییە و هەمیشە دانوستاندنمان کردووە، ئەگەر هەلومەرجی دانوستانی دروست بێتە پێشەوە، ئەنجامی دەدەین."
 
هەروەها 5 مەرجی وڵاتەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان بەم شێوەیە دیاریکرد:
 
1- بەدەستهێنانی ئاشتییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا، چونکە تەنیا ئاگربەست بەس نییە و دەرفەت دەداتە دوژمنان بۆ نوێکردنەوەی هێزەکانیان.
 
2- دەستنیشانکردن و سزادانی لایەنی دەستدرێژکار.
 
3- لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی جەنگ؛ جەلالی ئاماژەی بەوە کرد، هەندێک زیان وەک "کوژرانی سەرکردەکان" قەرەبوو ناکرێنەوە، بەڵام دەبێت زیانە ماددییەکان قەرەبوو بکرێنەوە.
 
4- هەڵگرتنی تەواوی سزاکانی سەر ئێران.
 
5- دانپێدانان بە مافە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
 
کازم جەلالی جەختی لەوەش کردەوە، "ئەمە ئەو دۆخەیە ئێستا ئێران تێیدایە، ئەگەر هەر رۆژێک تێبگەین ئەم مەرجانە ئامادەن و دەتوانرێت دانوستان بکرێت، چونکە ئێران بەدوای شەڕدا ناگەڕێت. بە دڵنیاییەوە دانوستاندن دەکەین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆشکی سپی

دادوەرێک بڕیاری راگرتنی دروستکردنی هۆڵە زەبەلاحەکەی ترەمپی لە ناو کۆشکی سپی دا

دادوەرێکی ئەمریکا بڕیاری دا بە راگرتنی دەستبەجێی کارەکانی دروستکردنی هۆڵێکی گەورەی ئاهەنگگێڕان لە ناو کۆشکی سپی، کە بەهۆیەوە بەشە مێژووییەکەی رۆژهەڵاتی کۆشکەکە بە تەواوەتی رووخێندراوە