وەزیری دەرەوەی سعودیە: بۆ پاڵپشتیکردنی سووریا لە پێشەوەی وڵاتان دەمێنینەوە

31-05-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە دیمەشق وەزیری دەرەوەی سعودیە لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی کۆبووەوە. دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیان کرد و وەزیری دەرەوەی سعودیە گوتی، لە پێشەوەی وڵاتان دەبن بۆ هەوڵدان بۆ بنیاتنانەوەی سووریا دوای 14 ساڵ لە شەڕ و ئاڵۆزی. 
 
رۆژی شەممە، 31ـی ئایاری 2025، فەیسەڵ بن فەرعان، وەزیری دەرەوەی سعودیە سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە.
 
دوای کۆبوونەوەکە وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، "دووپاتیدەکەینەوە کە سعودیە لە پێشەنگایەتی وڵاتان بۆ پاڵپشتیکردنی سووریا لە رێگەکەی بۆ بنیاتنانەوە و باشترکردنی ئابوورییەکەی دەمێنێتەوە". دەشڵێت، لەگەڵ قەتەر هاوکاری دارایی کەرتی گشتیی سووریا دەکەن. 
 
وەزیری دەرەوەی سعودیە ئاماژەی بەوەش کرد، بەم زووانە شاندێکی ئابووری سعودیە سەردانی دیمەشق دەکات و گفتوگۆ لەبارەی هاوئاهەنگی بازرگانی، ئابووری و وەبەرهێنان دەکەن. 
 
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا رایگەیاند، سوپاسی سعودیە بۆ هەوڵەکانی بۆ هەڵگرتنی سزاکان لەلایەن ئەمریکاوە دەکەن. گوتیشی، هەردوو وڵات لە قۆناخێکی بەهێزی هاوئاهەنگی ئابووری و وەبەرهێنانی هاوبەشدان. 
 
نێوەڕاستی ئەم مانگە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەردانی سعودیەی کرد و لەوێ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریای راگەیاند. دوای ئەمریکا، ژمارەیەک وڵاتی دیکەش، لەوانە ژاپۆن، بەشێکی سزاکانیان لەسەر سووریا هەڵگرت. 
 
شەیبانی گوتیشی، "دەستپێشخەری ستراتیژی بۆ باشترکردنی ژێرخان، چاککردنی کەرتی کشتوکاڵ و دروستکردنی دەرفەتی کار بۆ سووریاییەکان" ئاماژەیەکی گرنگە بۆ باشترکردنی داهاتووی وڵاتەکەیان. 
 
ساڵانێکی زۆری جەنگ و گەمارۆکان زیانێکی گەورەیان بە ئابووری، ژێرخان و پیشەسازیی وڵاتەکە گەیاندووە. راپۆرتێکی ئەم دواییەی پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) مەزەندەی کردووە کە "کۆی داهاتی ناوخۆی لەدەستچووی" سووریا لە 2011-2024 نزیکەی 800 ملیار دۆلار بووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەچوونی ئاهەنگی نەورۆز لە شاری بۆن لە ئەڵمانیا. وێنە: رووداو

پۆلیسی بۆن دەربارەی ئاهەنگی نەورۆز: چالاکییەکە بە سەلامەتی و بێ کێشە بەڕێوەچوو

بە هەزاران کوردستانی لە شاری بۆنی ئەڵمانیا بۆ بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆز کۆبوونەوە. ئەو ئاهەنگە گەورەترین ئاهەنگی نەورۆزی کوردانی دیاسپۆرایە لە ئەورووپا کە لە لایەن کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانییەوە سازکراوە