سەلوان مۆمیکا دەڵێت لەم مانگەدا سێ جاری دیکە قورئانی پیرۆز دەسووتێنێت

01-08-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەلوان مۆمیکا، پەناخوازی عێراقی لە سوێد رایگەیاند، سێ داواکاریی دیکەی پێشکێشی دەسەڵاتدارانی سوێد کردووە بۆ سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەو وڵاتە، دەشڵێت: "ملکەچی گوشاری ئیسلامییەکان و وڵاتانی ئیسلامی نابین."
 
سەلوان مۆمیکا، ئەو پەناخوازە عێراقییەی لە سوێد دەژیت و رۆژی دووشەممە، 31-7-2023، بۆ جاری سێیەم بێڕێزیی بە قورئانی پیرۆز کردەوە و لەبەردەم پەرلەمانی سوێد قورئانی سووتاند و سوکایەتی بە ئاڵای عێراق و ژمارەیەک لە وێنەی کەسایەتییەکان کرد لەنێویاندا ئیمام حوسێنی کوڕی عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب، چوارەم جێنشینی پاش پەیامبەری ئیسلام.
 
مۆمیکا لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا باسی پلانەکانی داهاتووی بۆ سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکات، دەڵێت: "سێ داواکارییم بۆ سووتاندنی قورئان پێشکێشکردووە، ئەوانیش لە رۆژانی 3ـی ئاب، 10ـی ئاب و 18ـی ئابی ئەمساڵ."
 
سەلوان مۆمیکا کە پێشتر لە عێراق سەرۆکایەتیی میلیشیایەکی چەکداریی کریستیانی کردووە و بەهۆی دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانییەوە وەکو بانگەشەی بۆ کردووە، داوای مافی پەنابەرێتیی لە سوێد کردووە، بۆ یەکەمجار لە رۆژی 28ـی حوزەیرانی 2023 کە رۆژی یەکەمی جەژنی قوربان بوو، کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند. 
 
رەفتارەکانی ئەو پەناخوازە کریستیانە لە سوێد، بوونەتە جێی نیگەرانیی موسڵمانان و بەهۆیەوە لایەنگرانی سەدر چوونە سەر باڵیۆزخانەی سوێد لە عێراق و سووتاندیان، دواتریش عێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوێد هەڵپەسارد دوای ئەوەی داوای لە باڵیۆزی ئەو وڵاتە کرد عێراق بەجێبهێڵیت و دواتریش باڵیۆزی خۆی لە ستۆکهۆڵم کشاندەوە.
 
سەلوان تەمەنی 37 ساڵە و خۆی بە عێراقییەکی لیبڕاڵ، عەلمانی و بێدین دەناسێنێت، ئەندامی پارتی دیموکراسییەکانی سوێدە، دەرچووی پەیمانگەی نەینەوایە بۆ گەشتیاری و هۆتێل، بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو، لەگەڵ برا و کەسە نزیکەکانی پەیوەندیی خراپە و لەگەڵ باوکیشیدا ناکۆکە.
 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە