رووداو دیجیتاڵ
ناوی منداڵانی بەریتانیا و وێڵز بۆ ساڵی 2024 بڵاوکرایەوە و محەممەد بەنێوبانگترین ناو بووە. یەحیا و ئەسیناش بۆ یەکەمجار لە ریزی 100 ناوی یەکەمن.
ریزبەندیی ناوەکان لەلایەن فەرمانگەی ئامارە نیشتمانییەکان (Office for National Statistics) بڵاوکراوەتەوە.
دووەم ساڵە لەسەر یەک، لەنێو ناوی کوڕان، محەممەد لە ریزبەندی یەکەم دێت و نوح و ئۆلیڤەریش پلەی دووەم و سێیەم دەگرن.
ناوی محەممەد، لە ریزبەندی 100 ناوەکە، سێ جار لە پلەی یەکەم، 21 و 53 دا هاتووە. ئەمەش بەهۆی جیاوازی لە نووسینی ناوەکە.
لە ریزبەندی یەکەم 5 هەزار و 721 کەس، لە ریزبەندی 21، هەزار و 760 کەس و لە ریزبەندی 53، 986 کەس بە ناوی محەممەدن.
لەنێو ناوی کچانیش، ئۆلیڤیا بە دوو هەزار و 761 ناو لە ریزبەندی یەکەم و ئامێلیا لە ریزبەندی دووەم دێت.
10 بەربڵاوترین ناوی کوڕان
1- محەممەد
2- نوح
3- ئۆلیڤەر
4- ئارسەر
5- لیۆ
6- جۆرج
7- لۆکا
8- سیۆدۆر
9- ئۆسکار
10- ئارچەر
10 بەربڵاوترین ناوی کچان
1- ئۆلیڤیا
2- ئامێلیا
3- لیلی
4- ئیسلا
5- ئایڤی
6- فلۆرێنس
7- فرێیا
8- پۆپی
9- ئەیڤا
10- ئێزلی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ