کەسێک لە ئەڵمانیا بە ئۆتۆمبێل خۆی بەنێو خەڵکدا کرد و 8 کەسی بریندار کرد

02-05-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فریاگوزاریی ئەڵمانیا دەڵێت، کەسێک لە شاری شتوتگارت ئۆتۆمبێلەکەی بەنێو خەڵکدا کرد و 8 کەسی بریندار کرد. پۆلیس دەڵێت، "هیچ ئاماژەیەک نییە" ئەو رووداوە هێرش بووبێت.
 
رۆژی هەینی 2ی ئایاری 2025، پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، "نزیک کاژێر 17:50 بە کاتی ئەڵمانیا (18:50 بە کاتی هەولێر) ئۆتۆمبێلێک خۆی بەنێو ژمارەیەک هاووڵاتیدا کرد" و "شۆفێرەکەش دەستگیر کرا."
 
پۆلیس دەڵێت، رووداوەکە لە ناوچەی ئۆلگایک لە باشووری شتوتگارت روویداوە و بەو هۆیەوە 8 کەس بریندار بوون، کە برینی سێیان سەختە. ئاماژەی بەوەش کرد، هەر زوو داوایان لە خەڵک کرد سەنتەری شار چۆڵ بکەن و لە شوێنی رووداوەکە دووربکەونەوە. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی پۆلیسی شتوتگارت، ئەوەی روویداوە "رووداوێکی تراژیدییە" و هیچ ئاماژەیەک نییە کە هێرش بووبێت.
 
رۆژی 03-03-2025 لە شاری مانهایمی رۆژئاوای ئەڵمانیا ئۆتۆمبێلێک خۆی بەنێو قەرەباڵخییەکدا کرد، لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 11ی دیکە بریندار بوون. شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ئەڵمانی و تەمەنی 40 ساڵ بوو.
 
13-02-2025 ئۆتۆمبێلێک لە شەقامی زایدێ لە شاری میونشن خۆی بەنێو کۆمەڵێک خەڵکدا کرد و  لە ئەنجامدا منداڵێک و دایکەکەی گیانیان لەدەستدا؛ شۆفێرەکە پەناخوازێکی ئەفغانستانی بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رایان روس

سزای زیندانی تا هەتایی بۆ ئەو پیاوە بڕایەوە، هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپی دا

دادگەیەکی ئەمریکا سزای زیندانی تاهەتایی بەسەر ئەو پیاوەدا سەپاند، بەر لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024ی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، پلانی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپی لە یاریگەیەکی گۆڵف لە فلۆریدا داڕشتبوو.