مێلانیا ترەمپ توڕەیە و دەڵێت، کریسمس توورێکی قوڕاوی ناهێنێت

02-10-2020
کۆشش بێستانسووری
نیشانەکردن مێلانیا ترەمپ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە تۆمارێکی دەنگی کە لەلایەن راوێژکار و هاوڕێیەکی پێشووی خانمی یەکەمی ئەمریکاوە بە نهێنی لە هاوینی ساڵی 2018 تۆمارکراوە، دەردەکەوێت کە زۆر تووڕەیە لەوەی رەخنەی لەسەر سیاسەتەکانی هاوژینەکەی لێدەگیرێت سەبارەت بە جیاکردنەوەی ئەو خێزانانەی بەشێوەیەکی نایاسایی لە سنووری باشووری وڵاتەکەیانەوە دەچوونە وڵاتەکە و ئەویش خەریکی ئامادەکارییەکانی جەژنی کریسمس بوو.
 
لە تۆمارە دەنگییەکەدا کە لەلایەن ستیفانی وینستۆن وۆڵکۆڤ، راوێژکاری باڵا و هاوڕێی پێشووی مێلانیا ترەمپ، خانمی یەکەمی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، مێلانیا دەڵێت "بە من دەڵێن وەکو ئەو [ترەمپ] وام، پاڵپشتیی دەکەم. بەپێی ئەو پێگەی هەمە، وەکو پێویست قسە ناکەم و کار ناکەم".
 
ستیفانی وینستۆن وۆڵکۆڤ کتێبێکی بەناوی "من و مێلانیا" نووسیوە و تێیدا باسی پەیوەندییەکانی لەگەڵ خانمی یەکەمی ئەمریکا دەکات. لە بەشێکی تۆمارەکەدا دەڵێت "خۆم کوشتووە ئەوەندە لە رێکخستنی بابەتەکانی کریسمس کارم کردووە، نازانم کێ هێندەی 'توورێکی قوڕاوی' کریسمس و رازاندنەوەکەی بەلاوە گرنگە؟ بەڵام دەبێت ئەو کارە بکەم، وایە؟"
 
دواتر مێلانیا لە قسەکانی بۆ ستیفانی بەردەوام دەبێت و دەڵیت "باشە، دواتر ئەو کارە دەکەم و کار و پلان بۆ کریسمس دادەنێم، ئەوانیش [خەڵکیش] دەڵێن، ئۆو، ئەی چی لەبارەی ئەو منداڵانەی کە لە دایک و باوکیان جیادەکرێنەوە؟ ئەگەر راست دەکەن، ئایا ئەوان هیچیان دەگوت کاتێک ئۆباما ئەمەی دەکرد؟"
 
خانمی یەکەمی ئەمریکا دواتر باس لەوە دەکات کە هەوڵیداوە منداڵەکان لەگەڵ دایکیان بەیەکدی شادکاتەوە، بەڵام وەکو خۆی دەڵێت "چانسم نەبوو.. بەڵام ئەوە پێویستی بەوەیە بە پرۆسەیەکی یاساییدا بڕوات".
 
ئەو سیاسەتەی کە مێلانیا ترەمپ باسی لێوەدەکات، لە سیاسەتی دۆناڵد ترەمپی هاوژینی جیاوازبوو. لە سەردەمی ئیدارەی باراک ئۆبامادا منداڵان تەنیا ئەوکاتە لە دایک و باوکیان جیادەکرانەوە کە دەسەڵاتداران نیگەران بوون لە تەندروستیی منداڵەکان یان ئەگەر منداڵەکان لەگەڵ بەخێوکەری یاساییاندا بووبن.
 
لە تۆمارێکی دیکەیدا مێلانیا ترەمپ دەڵێت "منداڵەکان دەڵێن: واو، شوێنی نووستنی خۆمم دەبێت؟ لەسەر شوێنی نووستن دەنووم؟ کەنتۆرێکم بۆ هەڵگرتنی پۆشاکەکانم دەبێت؟ بیستنی ئەمە زۆر ناخۆشە، بەڵام ئەوان لە وڵاتەکانی خۆیان ئەوەیان نییە و لەسەر زەوی دەنوون".
 
خانمی یەکەمی ئەمریکا کاردانەوەی منداڵەکان وەکو بەڵگەیەک بۆ کوالێتیی سەنتەرەکانی دەستبەسەرکردن و "شێوازی بەئاگابوونیان" ستایش دەکات و دەڵێت "ئەوان لەوێ بەجوانی چاودێری دەکرێن، بەڵام لەگەڵ دایک و باوکیان نین، ئەوەش جێگەی دڵتەنگییە، بەڵام کاتێک ئەوان بەتەنیا یاخود لەگەڵ قاچاخچی یان بە نایاسایی دێنە ئێرە، دەبێت کارێکیان بۆ بکەیت".
 
ستیفانی پێیوایە کە هەستی دایکایەتی وای لە مێلانیا کردووە گرنگی بەو بابەتە بدات، بەڵام کەس بەدەم هەستەکانیەوە نەچووە لەسەر ئەو پرسە، هەربۆیە بڕیاریداوە کە ئەوەی بیستوویەتی و پێی گوتراوە یاسای وڵاتەکەیە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی پووتین و ئەردۆغان لە تورکمەنستان لە 12-12-2025. وێنە: Reuters

کرێملین: پووتین و ئەردۆغان داوای وەستاندنی خێرای جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکەن

کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا (کرێملین) رایگەیاند، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و جەختیان لە پێویستیی راگرتنی دەستبەجێی شەڕ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کردووەتەوە.