ترەمپ بۆ رووداو: متمانەی زۆرم بە سەرۆکی سووریا هەیە

02-12-2025
تەنیا ئەحمەد
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە واشنتن لەبارەی سووریا گوتی: "سووریا رێگەیەکی دووری بڕیوە. سەرۆکی سووریا کارێکی باش دەکات و متمانەی زۆرم پێی هەیە."

رۆژی چوارشەممە 02-12-2025 دیار کوردە لە کۆشکی سپی رووبەڕوو پرسیاری لە ترەمپ کرد و گوتی: "بڕیارەکانی ئێوە لەبارەی سووریا خەڵکێکی زۆری دڵخۆش کرد، بەڵام ئێستا پێکهاتەکان، کورد و دروز و کریستیانەکان داوا لە ئەمریکا دەکەن کە هاوکارییان بکەن جۆرێک لە ئۆتۆنۆمی و لە هەمان کاتدا مافەکانیان پارێزراو بن لە سووریای نوێدا. ئێوە ئامادەن هاوکارییان بکەن؟"
 
ترەمپ لە وەڵامی پەیامنێرەکەی رووداو گوتی: "وایە، سووریا رێگەیەکی دووری بڕیوە. هەروەک ئاگاداری، سەرۆکی نوێی سووریا لێرە بوو سێ هەفتە لەمەوبەر."
 
ترەمپ لە پەسندانی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا گوتی: "کاری ئاسان نییە. چەندین سەتە کێشە لەوێ هەبوون. بەڵام پێم وایە کارێکی باش دەکات و متمانەی زۆرم پێی هەیە."
 
پێش ئەم پرسیارەش، ترەمپ دوای کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەی هەر لەنێو کۆشکی سپی وەڵامی پرسیاری رووداوی لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر و پرسی پێدانی سیستمی دژە مووشەکی بە هەرێمی کوردستان دایەوە. 
 
دەقی پرسیاری رووداو و وەڵامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا:
 
دیار کوردە: جەنابی سەرۆک، بڕیارەکانی ئێوە لەبارەی سووریا خەڵکێکی زۆری دڵخۆش کرد، بەڵام ئێستا پێکهاتەکان، کورد و دروز و کریستیانەکان داوا لە ئەمریکا دەکەن کە هاوکارییان بکەن جۆرێک لە ئۆتۆنۆمی و لە هەمان کاتدا مافەکانیان پارێزراو بن لە سووریای نوێدا. ئێوە ئامادەن هاوکارییان بکەن؟ 
 
ترەمپ:  پێم وایە سووریا رێگەیەکی دووری بڕیوە. هەروەک ئاگاداری، سەرۆکی نوێی سووریا لێرە بوو سێ هەفتە لەمەوبەر. کاری ئاسان نییە. چەندین سەتە کێشە لەوێ هەبوون. بەڵام پێم وایە کارێکی باش دەکات و متمانەی زۆرم پێی هەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

ترەمپ لە دانیمارک تووڕەیە؛ بەهۆی گرینلاندەوە هەڕەشەی باج لە ئەورووپا دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی شەممە جارێکی دیکە هەوڵەکانی بۆ کڕینی دوورگەی گرینلاند تووندتر کردەوە، هەڕەشەی لە چەند وڵاتێکی ئەورووپی کرد کە پێناسی گومرگییان بەسەردا دەسەپێنێت، ئەگەر هاوکاریی نەکەن بۆ کڕینی ئەو دوورگەیە