نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات گرنگی بە منداڵانی کۆچبەری بێ دایک و باوک بدرێت

03-01-2025
لهۆن نەسرەدین
ژمارەیەک کۆچبەر بەرەو وڵاتانی ئەورووپا دەچن
ژمارەیەک کۆچبەر بەرەو وڵاتانی ئەورووپا دەچن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ساڵی 2014وە تاوەکو 2024 زیاتر لە 31 هەزار و 180 کۆچبەر لە دەریای نێوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون؛ 2024یش زۆرترین قوربانیی تێدا تۆمار کراوە.
 
ئاندرێ لاکۆمینی، گوتەبێژی یونیسێف لە ئیتاڵیا ئاماژە بەوە دەکات، "تەنیا لە 2024دا زیاتر لە 2000 کەس لە دەریای نێوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون."
 
نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە وڵاتانی ئەورووپا دەکات منداڵانی کۆچبەری بێ دایک و باوک بکەنە کاری پێشینەیان و گرنگیی تایبەتیان پێ بدەن.
 
لاکۆمینی باسی لەوەش کرد، "لە ساڵی 2024دا 60 هەزار کەس گەیشتوونەتە ئیتاڵیا؛ لەو ژمارەیە 5000یان مێردمنداڵن، کە دایک و باوکیان لەدەستداوە."
 
بە گوتەی وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا، ساڵی 2024 زیاتر لە 66 هەزار کۆچبەر بە بەلەم گەیشتوونەتە ئیتاڵیا، لە ساڵی 2023 ژمارەکە نزیکەی دوو هێندە بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیلۆن مەسک، خاوەنی تێسلا؛ بیڵ گەیتس، خاوەنی مایکرۆسۆفت و هاوارد لووتنیک، وەزیری بازرگانیی ئیدارەی ترەمپ

بەڵگەنامە نوێیەکان پەیوەندییەکانی گەیتس، مەسک و لووتنیک بە ئێپستینەوە ئاشکرا دەکەن

بڵاوبوونەوەی بەڵگەنامە نوێیەکانی تایبەت بە جێفری ئێپستین، بازرگان و تاوانکاری سێکسی، جارێکی دیکە سەرنجی خستووەتە سەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەشێک لە دەوڵەمەندترین و بەهێزترین پیاوانی ئەمریکا، لەنێویاندا بیڵ گەیتس و ئیلۆن مەسک