رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی فەرەنسا رایدەگەیێنێت، کەسێک لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە پاریسی پایتەخت هێرشی کردووەتە سەر چەند کەسێک و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون.
رۆژی شەممە 3ـی شوباتی 2024، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پۆلیسی فەرەنسا رایگەیاند، کە بە چەقۆ هێرشکراوەتە سەر وێستگەی گارێ دی لیۆن لە رۆژهەڵاتی پاریس و بەوهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون و برینی یەکێکیان سەختە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا پۆلیس پاڵنەری پشت رووداوەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام گومانلێکراوێک بەتۆمەتی ئەنجامدانی هێرشەکە دەستگیر کراوە.
سەرچاوەکە هەروەها باسی لەوەش کردووە، کە تۆمەتبارەکە لە کاتی هێرشەکەدا هیچ دروشمێکی ئایینی نەگووتووەتەوە و لە کاتی دەستگیرکردنیشی پۆلیس مۆڵەتێکی شۆفێری ئیتاڵی هەڵگرتووە.
کۆمپانیای نیشتمانیی وێستگەکانی شەمەندەر لە فەرەنسا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، کە بەشێوەیەکی کاتی وێستگەکە وەستاوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ