دادگەیەکی چین بڕیاری دا؛ نابێت ژیریی دەستکرد جێگەی کارمەند بگرێتەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە کاتێکدا لە وڵاتانی رۆژئاوا خەڵکێکی زۆر لە دڵەڕاوکێدان و دەترسن بەهۆی پێشکەوتنی ژیریی دەستکردەوە کارەکانیان لەدەستبدەن، لە چین کارمەندێک توانی لە دادگە لە دژی کۆمپانیاکەی سەربکەوێت، دوای ئەوەی دەیانویست بەهۆی تەکنەلۆجیاوە دەریبکەن.
 
رووداوەکە چۆن بوو؟
 
کارمەندێک بە ناوی ژۆو لە ساڵی 2022ـەوە لە کۆمپانیایەکی تەکنەلۆجی کاری دەکرد. لە ساڵی 2025، خاوەنکارەکەی ویستی ژیریی دەستکرد بخاتە شوێنەکەی. بۆیە بە ژۆو-ی گوت، یان دەبێت رازی بیت بەوەی پۆستەکەت نزم بکەینەوە و 40٪ی مووچەکەشت ببڕین، یانیش دەبێت بڕۆیت.
 
ژۆو بەمە رازی نەبوو، بۆیە کۆمپانیاکە دەریكرد و 45 هەزار دۆلاری وەک قەرەبوو پێدا. بەڵام ژۆو قەرەبووەکەی رەتکردەوە و لە دادگە سکاڵای لەسەر کۆمپانیاکە تۆمارکرد.
 
بڕیاری دادگە چی بوو؟
 
دوای چەندین دانیشتن، دواجار دادگەی ناوەندیی شاری هانگژۆو لە بەرژەوەندیی ژۆو بڕیاری دا و رایگەیاند، دەرکردنەکەی نایاسایی بووە.
 
دادگەکە بەڕوونی گوتی: "هێنانی ژیریی دەستکرد بۆ نێو کۆمپانیاکەت، بیانوویەکی یاسایی نییە بۆ ئەوەی گرێبەستی کارمەندەکانت هەڵبوەشێنیتەوە و دەریانبکەیت. تەنیا لە کاتێکدا دەتوانیت کارمەند دەربکەیت کە کۆمپانیاکەت رووبەڕووی قەیرانی گەورەی دارایی یان مایەپووچبوون بووبێتەوە."
 
شارەزایان چی دەڵێن؟
 
وانگ شویان، پارێزەر لە کۆمپانیایەکی یاسایی لە چین بە ئاژانسی شینهوای راگەیاندووە: "راستە پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا شتێکە ناتوانرێت رابگیرێت و بەرەو دواوە ناگەڕێتەوە، بەڵام ئەمە بەو واتایە نایەت کە دەتوانێت لە دەرەوەی یاسا کار بکات."
 
هەرچەندە لە سیستمی یاسایی چیندا بڕیاری یەک دادگە راستەوخۆ نابێتە یاسای گشتی، بەڵام شارەزایان پێیانوایە ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە؛ چونکە نیشانەیە بۆ ئەوەی حکومەتی چین خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی یاسای تووند دەربکات بۆ پاراستنی کارمەندان لەو مەترسییانەی بەهۆی ژیریی دەستکردەوە رووبەڕوویان دەبێتەوە.


 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مووشەکێکی جۆری فاڵکۆن 9ی سەر بە کۆمپانیای سپەیس ئێکسی ئیلۆن مەسک

مووشەکێکی وێڵبووی ئیلۆن مەسک بە خێرایی 8700 کم/کاژێر خۆی بە مانگدا دەکێشێت

بەشێکی مووشەکێکی جۆری فاڵکۆن 9ی سەر بە کۆمپانیای سپەیس ئێکسی ئیلۆن مەسک، کە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لە بۆشایی ئاسماندا وێڵ بووە، پێشبینی دەکرێت بەم زووانە بە خێراییەکی نزیکەی 7 هەزار و 700 کیلۆمەتر خۆی بە مانگدا بکێشێت.