لە 40 ساڵدا 10٪ـی دارستانی ئەمازۆن لەنێوچووە

03-12-2022
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا دارستانی ئەمازۆن لە ئەمریکای لاتین 10٪ـی رووبەرەکەی لەدەستداوە.
 
رۆژی هەینی، 2-12-2022، تۆڕی زانیاریی ژینگەی مرۆیی ئەمازۆن کە تایبەتە بە چاودێریکردنی دارستانی ئەمازۆن لە رێگەی مانگی دەستکردەوە، راپۆرتێکی نوێی لەبارەی ئەو رووبەرە دارستانەی لە ئەمازۆن لەدەستچووە بڵاوکردەوە. 
 
بە گوێرەی ئەو راپۆرتە، لە ساڵی 1985 تاوەکو کۆتایی 2021، لەنێوچوونی دارستانی ئەمازۆن لە 490 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەوە بۆ یەک ملیۆن و 250 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە زیادیکردووە.
 
زانایانی تۆڕی زانیاریی ژینگەی مرۆیی ئەمازۆن و رێکخراوی ماپ بایۆماس لە ساڵی 1985ـەوە چاودێریی دارستانی ئەمازۆن دەکەن. ئەو چاودێریکردنەش لە رێگەی سەتەلایتەوە لە ئاسمانی وڵاتانی بۆلیڤیا، پیرۆ، ئیکوادۆر، کۆڵۆمبیا، بەرازیل، ڤەنزوێلاوە کراوە. 
 
بەرازیل کە دوو لەسەر سێی دارستانی ئەمازۆن لەخۆدەگرێت هۆکاری سەرەکیی وێرانکارییەکەیە. لەو 40 ساڵەدا 19٪ـی دارستانی ئەمازۆن لەنێوچووە و هۆکارەکەشی بۆ دروستکردنی رێگە و دابینکردنی شوێن بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵ و کێڵگەی کشتوکاڵی و بڕینی دار دەگەڕێتەوە کە 84٪ـی ئەو وێرانکارییە تەنیا لە بەرازیلدا بووە.
 
بە گوێرەی راپۆرتێک کە لە رۆژنامەی ژینگەدا بڵاوکراوەتەوە، رووبەری لەنێوچووی دارستانەکە هێندە زۆرە، بەشی رۆژهەڵاتی ئەمازۆن چیدیکە ناتوانێت هیچ گازێکی زیانبەخشی بەرگەهەوا هەڵبمژێت و ناوچەکە بە زەرد دەردەکەوێت. 
 
74٪ـی رووبەری ئەمازۆن دارستانی چڕە و 9٪یشی سەوزایی و درەختی نزمە. لە رووبەری ئەمازۆندا 47 ملیۆن هاووڵاتی نیشتەجێن کە بەسەر 9 وڵاتدا دابەشبوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

راپۆرتێک: ترەمپ بۆ کەمکردنەوەی نرخی نەوت چەند بژارەیەک تاوتوێ دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کار لەسەر کۆمەڵێک بژاردە دەکات بۆ کەمکردنەوەی نرخی نەوت کە بەهۆی جەنگی ئێرانەوە بۆ سەرووی 100 دۆلارەوە بەرزبووەوە، ئەمەش لە ترسی کاریگەرییەکانی لەسەر بازاڕی ئەمریکا و هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێس.