فەیسبووک و ئینستاگرام لە کار کەوتن؛ هەژمارەکان دەکەنە دەرەوە

05-03-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەرهەمەکانی مێتا، هەریەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، مەسنجەر، ئینستاگرام و سرێدز لەسەر ئاستی جیهان کێشەیان تێکەوت؛ خاوەنی هەژمارەکان دەکەنە دەرەوە و دواتر رێگەنادەن بچنەوە ژوورەوە.
 
لەوبارەیەوە، ئاندی ستۆن، بەرپرس لە بەشی پەیوەندییەکانی مێتا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، "ئێمە ئاگادارین کە خەڵکی کێشەیان هەیە لە بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانمان".
 
ئەو بەرپرسەی مێتا ئاماژەی بەوە کردووە، خەریکی چاککردنەوەن و دەڵێت، "ئێستا وا کاری تێدا دەکەین".

 

 
لەلایەکی دیکە، هەندێک هەژمار کە دەیانەوێت بچنەوە ژوورەوە، فەیسبووک هۆشداری دەدات، کە خەریکی چاکسازین لە تۆڕەکەدا و بەزوویی دەگەڕێنەوە.
 
وەکو لە وێنەکەدا دەردەکەوێت، فەیسبووک نووسیویەتی، بەمەبەستی هەندێ گۆڕانکاری لە کارخراوە و لە ماوەیەکی نزیکدا دەکەوێتەوە کار.

 

 
خەڵکێکی زۆر لەسەر ئاستی جیهان لە تۆڕەکانی دیکە و گووگڵ لەوبارەیەوە هۆشدارییان داوە و سەریان لە حاڵەتەکە سووڕماوە.
 
کێشەکەی مێتا لە پاش کاژێر 18:00 لە هەرێمی کوردستان بەدەرکەوت.
 
بەگوێرەی ماڵپەڕی Downdetector، کە تایبەتە بە دیاریکردنی ئەو پێگە ئەلکترۆنیانەی گرفتیان تێدەکەوێت، لە چەند خوولەکی سەرەتای کێشەکەدا، 100 هەزار کەس لە جیهاندا هۆشدارییان لەبارەی ئیشنەکردنی هەژمارەکانیانەوە داوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە