WHO: نەزۆکی دووچاری یەک لەسەر شەشی خەڵکی جیهان دەبێتەوە

05-04-2023
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی راپۆرتێکی نوێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، یەک لەسەر شەشی مرۆڤایەتی دووچاری نەزۆکی دەبنەوە، واتە 17.5٪ـی دانیشتووانی جیهان.
 
رۆژی سێشەممە، 4ـی نیسانی 2023، دکتۆر گیتوا مبورو، زانای بواری نەزۆکی لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، لە هەڵسەنگاندەکەی ئەواندا، 17.5٪ـی دانیشتووانی جیهان نەزۆکن، واتە لە هەر شەش کەسێک کەسێک توانای منداڵ خستنەوەی نییە.
 
مبورو گوتی: "نەزۆکی پەیوەندی بە داهاتی وڵاتانەوە نییە. لە وڵاتانی هەژار رێژەکە 16.5٪ بووە و لە وڵاتانی دەوڵەمەند 17.8٪ بووە. بەهۆی ئەوەی جیاوازییەکە زۆر نییە دەتوانین بڵێین کە نەزۆکی پەیوەندیی بە داهاتی وڵاتەکەوە نییە."
 
بەگوتەی بەرپرسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، نەزۆکەکان لە وڵاتە هەژارنشینەکان، پارەی زیاتر لە چارەسەر و منداڵخستنەوەی دەستکرددا خەرج دەکەن بەراورد بە نەزۆکەکانی وڵاتە دەوڵەمەندەکان: "ئەمەش واتەی ئەوەیە نایەکسانی لە کەرتی تەندروستی جیهاندا هەیە."
 
دکتۆر دەیڤد کیفی، پزیشکی پسپۆڕی هێلکەدان و نەزۆکی لە سەنتەری منداڵبوونی لانگۆن لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا دەڵێت، تیمە تەندروستییەکانی کەرتی گشتی لە سەرانسەری جیهان، زیادبوونی لەڕادەبەری دانیشتووانی جیهان "وەکو مەترسییەک دەبینن"، نەک نەزۆکی.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. وێنە: Drew Angerer/Getty Images

بۆچی مارکۆ روبیۆ لە گفتوگۆکانی تایبەت بە ئێران بەشدار نابێت؟

کاتێک باراک ئۆباما زیاتر لە دەیەیەک لەمەوبەر دەستی بە دانوستاندنی ئەتۆمی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کرد، دانوستاندنکاری سەرەکی بریتی بوو لە جۆن کێری، وەزیری دەرەوە. لە ماوەی 20 مانگ لە گفتوگۆکان، جۆن کێری لانیکەم لە 18 رۆژی جیاوازدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی کۆبووەوە، کە زۆرجار چەند جارێک بوو لە رۆژێکدا