پیاز و تەماتە بۆ وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان نێردران

05-06-2021
بژار زوبێر @BBashqaly
نیشانەکردن NASA ناسا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ شەممە کەشتیێكی ئاسمانیی کۆمپانیای سپەیس ئێکس بە سەرکەوتوویی گەیشتە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان.

 

کەشتییەکە سێ تۆن و 300 کیلۆگرام کەلوپەلی هەڵگرتبوو، لەنێویشیاندا پیاز، تەماتە، لیمۆ و ئەڤۆکادۆ هەبوون بۆ ئەوەی حەوت ئاسمانەوانەکەی وێستگەی بۆشایی ئاسمان بیخۆن. 
 
جگە لەوە، هەویری ددان و هەزاران زیندەوەری وردیلەی دەریایی و چەندین پانێلی وەرگرتنی تیشکی خۆر لەنێو بارەکەدا هەبوون.
 
ئەمە پێنجەم کەشتیی ئاسمانییە کە لە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان لەنگەر بگرێت. 
 
کەشتییەکە کە ناوی فالکۆنە، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە لە بنکەی ئاسمانیی کەنەدی لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا هەڵدرا  و ئەمڕۆ کاژێر 01:09 خولەکی دوای نیوەڕۆ بە کاتی هەولێر، کەشتییەکە گەیشتە شوێنی مەبەست. 
 
ئەم مانگە ئاسمانەوانەکان دوو پانێڵەکانی وەرگرتنی تیشکی خۆر لەسەر لایەکانی وێستگەکە دەبەستن کە بڕیارە بۆ ماوەی 20 ساڵی دیکە وزەی بۆ دابین بکات. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا

ئەمریکا سزای بەسەر سێ کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوی ئێرانیدا سەپاند

ئیدارەی ترەمپ سزای بەسەر سێ کۆمپانیای گەورەی ئاڵوگۆڕی دراوی ئێرانیدا سەپاند، ئەوەش بە تۆمەتی ئەوەی ملیاران دۆلاریان بۆ حکومەتی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تاران سپیکردووەتەوە. وەزارەتی گەنجینەی ئەو وڵاتە هۆشدارییەکی تووند دەداتە کۆمپانیاکانی کەشتیوانی و دەڵێ، هەر کەشتییەکیان باج یان پارە بداتە ئێران بۆ تێپەڕین بە تەنگەی هورمزدا رووبەڕووی سزای تووند دەبێتەوە.