ترەمپ دەیەوێت فڕۆکەخانە و وێستگەی شەمەندەفەر بەناوی خۆیەوە بکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

میدیای ئەمریکا ئاشکرای دەکات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەوڵدەدات ژمارەیەک فڕۆکەخانە و وێستگەی شەمەندەفەر بەناوی خۆیەوە بکات. 
 
بەگوێرەی هەواڵێکی هەردوو کەناڵی سی ئێن ئێن و ئێن بی سی کە رۆژی پێنجشەممە، 5ـی شوباتی 2026، بڵاوکراوەتەوە، دۆناڵد ترەمپ پێشنیازێکی خستووەتە بەردەم چەک شوومەر، سەرۆکی زۆرینەی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی پیران، کە تێیدا ئامادەیی نیشانداوە بودجەی راگیراوی پڕۆژەیەکی ژێرخانی نیویۆرک خەرج بکات، بەو مەرجەی شوومەر هاوکاری بکات لە گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی "دۆڵس" لە واشنتن و وێستگەی شەمەندەفەری "پێن ستەیشن" لە نیویۆرک بۆ سەر ناوی خۆی.
 
ویلایەتەکانی نیویۆرک و نیوجێرزی داوای یاسایییان تۆمارکردووە بۆ بەدەستهێنانی 16 ملیار دۆلار بودجەی فیدراڵی کە لەلایەن ترەمپەوە بلۆک کراوە، پێشتر بڕیاربوو بۆ دروستکردنی تونێلێکی گەورە لە نێوان ئەو دوو ویلایەتەدا بەکاربهێنرێت.
 
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، چەک شوومەر پێشنیازەکەی ترەمپی رەتکردووەتەوە. 
 
ئەم هەوڵەی ترەمپ بۆ ناونانی شوێنەکان بەناوی خۆیەوە بەبێ پێشبینە دادەندرێت، چونکە فڕۆکەخانە و دامەزراوە گشتییەکان دوای کۆچی دوایی یان لانیکەم دوای تەواوبوونی خولی سەرۆکایەتییان شوێنیان بەناوکراوە. 
 
جێری نادلەر، ئەندامی کۆنگرێس لە فراکسیۆنی دیموکراتەکان، ئەم هەوڵەی ترەمپی بە "سەرانەسەندن" ناوبرد. 
 
لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پشتڕاستی کردووەتەوە کە خەریکی ئامادەکردنی دیزاینی دراوێکی کانزایی (یەک دۆلاری)یە کە وێنەی ترەمپی لەسەر بێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە یاساکانی ئەمریکا رێگری دەکەن لەوەی وێنەی سەرۆکێکی زیندوو لەسەر دراوەکان دابنرێت.
 
ئەمە یەکەم هەوڵی لەو جۆرەی ترەمپ نییە، مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای "سەنتەری کێنیدی" بۆ هونەر، کە لەلایەن ترەمپەوە دەستنیشان کراون، دەنگیان دا بە گۆڕینی ناوی سەنتەرەکە بۆ "سەنتەری ترەمپ - کێنیدی".
 
هاوکات هەر رۆژی پێنجشەممە، ترەمپ ماڵپەڕێکی حکومیی بۆ دابینکردنی دەرمانی هەرزان بەناوی (TrumpRx) راگەیاند.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شەفیقوڕەحمان سەرۆکی پارتی جەماعەتی ئیسلامی لە بەنگلادیش

ئیسلامییەکانی بەنگلادیش چاویان لە دەسەڵاتە

بۆ یەکەمجار دوای رووخانی دەسەڵاتەکەی شێخ حەسینە، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو خەڵکی بەنگلادیش دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان. سەرکردەی گەورەترین پارتی ئیسلامی کە پێشتر سێ جار شکستی هێناوە، ئەمجارە هیوایەکی زۆری بە سەرکەوتن هەیە.