2 هەزار سەرۆک و سەرکردەی جیهان لە رێوڕەسمی تاج لەسەرنانی شا چارڵسی سێیەم ئامادەدەبن

06-05-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
ئامادەکاریی بۆ رێوڕەسمی تاج لەسەرنانی شا چارڵسی سێیەم لە لەندەن. وێنە: AFP
ئامادەکاریی بۆ رێوڕەسمی تاج لەسەرنانی شا چارڵسی سێیەم لە لەندەن. وێنە: AFP
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ شەممە رێوڕەسمی تاج لەسەرنانی شا چارڵسی سێیەم بەڕێوەدەچێت؛ رێوڕەسمێک دوایین جار 70 ساڵ لەمەوبەر بۆ شاژنە ئێلیزابێزی دووەم بەڕێوەچوو.
 
جیهانی ئەمڕۆ بە رووداوەکە نامۆیە و ملیۆنان کەس چاوەڕوانی بینینی چالاکییەکانی تاج لەسەرنانی 40ـەمین پاشا و شاژنی بەریتانیان. ئەوانەش ماوەی ژیانیان رێگەی داون بۆ جاری دووەم ئەو رێوڕەسمە ببینن، بەم جۆرە دەیگێڕنەوە.
 
جۆیس لیوس، بەشداربووی تاجلەسەرنانی 1953 دەڵێت، "ئەوە یەکێکە لە بیرەوەرییە خۆشەکانم. پێکەنینی زۆر هەبوو، دڵخۆشییەکی زۆر هەبوو. خەڵک چاوەڕێی رێوڕەسمی گەورەیان دەکرد و رێوڕەسمەکەش هەر گەورە بوو."
 
هەر لە دوای کۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێزی دووەمەوە لە ئەیلوولی 2022، ئامادەکارییەکان بۆ تاج لەسەرنانی شا چارڵسی کوڕی دەستیپێکردووە. ئەمڕۆ چەندین چالاکیی سەربازی، کولتووری و میوزیکی لە رێوڕەسمەکەدا بە بەرچاوی جیهانەوە بەڕێوەدەچن.
 
شا چارڵس، کاژێر 10:20 خولەک بە کاتی هەولێر لە کۆشکی بەکینگهام دەچێتە دەرەوە. دوای بڕینی 2500 مەتر لە نێو گالیسکە رەنگ زەردەکەی کە تایبەت بە گواستنەوەی کەسی یەکەمی خێزانی شاهانە و هاوژینەکەی، دەگاتە کەنیسەی وێستمینستەر ئابی. لەوێ بە بەشداریی 2000 میوان کە لە سەرۆک و سەرکردەی جیهان پێکهاتوون و لە رێوڕەسمێکی شاهانە و ئایینیدا، تاجی لەسەر دەنرێت.
 
کاسرین رۆبینسن، هاووڵاتیی دانیشتووی لەندەن گوتی، "پێم وایە رێوڕەسمێکی جوانە. شتێکە کە بەیەکەوە هی هەموومانە. دەزانیت هەموو لێرە دەژین، بۆیە ئەمە خەڵک کۆدەکاتەوە لە باکگراوندی جیاوازەوە؛ لە تەمەنی جیاوازەوە."
 
رێوڕەسمەکە لەلای بەشێک لە بەریتانییەکان گرنگییەکی تایبەتی هەیە و دڵخۆشن بە بینینی، بەڵام بۆ هەندێکیش هەمان واتا ناگەیێنێت.
 
کارتۆن مارتن، هاووڵاتیی بەریتانی باس لەوە دەکات، "نازانم چی لەمە خۆشتر هەیە. بەڕاستی بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی بینینی رێوڕەسمەکە دەکەم. دەمەوێت ببینم کە گالیسکە ئاڵتوونییەکە بە بەردەممدا دەڕوات."
 
میڵی هارڤی، خوێندکارە و ئاماژە بەوە دەکات، "پێموایە خەڵکێکی زۆر کە لە تەمەنی مندان، گرنگ نییە بۆیان. هیچ نییە بۆ ئێمە، چونکە هەر وا گەورەکراوین کە خێزانی شاهانە سەرنجڕاکێشن و تەواو. تەنیا شتێکە لە وڵاتەکەمان هەیە."
 
هەرچەندە کۆشکی بەکینگهام تێچووی رێوڕەسمەکەی دیارینەکردووە، بەڵام بە گوێرەی سەرچاوە نافەرمییەکان؛ زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت. ئەم بڕە پارەیەش حکومەت دابینی دەکات؛ ئەوەش رەخنەی زۆری لەلایەن خەڵکەوە لێدەگیرێت، چونکە بەریتانیا بە دۆخێکی ئابووریی سەختدا تێدەپەڕێت و هەڵاوسان لەو وڵاتە 10٪ زیاترە.
 
بە گوێرەی راپرسییەکی یوگۆڤ، 51٪ـی بەریتانیا دابینکردنی پارەکەیان لەلایەن حکومەتەوە لەلا کارێکی ناڕەوایە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی گۆڤارەکە

دەستنیشانکردنی "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد" لەلایەن گۆڤاری تایمەوە گڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەدات

ژماریەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، رەخنە لە گۆڤاری تایمی ئەمریکی دەگرن کە "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد"ی وەک کەسایەتیی ساڵ دەستنیشان کرد و، تیشکی خستە سەر ئەو کەسایەتییە دیارانەی بواری تەکنەلۆجیای ئەمریکا کە کارەکانیان لەسەر ئەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە، ژیانی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت