گەنجێکی کورد لە بواری ژیریی دەستکرددا جیهان سەرسام دەکات

06-12-2025
رووداو @Rudawkurdish
نڤار هەنگاو ئەنوەر شێخانی قسە بۆ هێمن عەبدوڵڵا، پێشکێشکاری بەرنامەی دیاسپۆرا دەکات
نڤار هەنگاو ئەنوەر شێخانی قسە بۆ هێمن عەبدوڵڵا، پێشکێشکاری بەرنامەی دیاسپۆرا دەکات
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نڤار هەنگاو ئەنوەر شێخانی، گەنجێکی 21 ساڵی خەڵکی هەولێر و نەوەی هونەرمەندی کۆچکردوو ئەنوەر شێخانییە، لە ماوەیەکی کەمدا بووەتە یەکێک لە ناوە دیارەکانی بواری ژیریی دەستکرد (AI) لە بەریتانیا.
 
ئەو کە بە گوتەی خۆی رۆژانە 15 کاژێر دەیخوێند، لە ماوەی سێ ساڵدا خوێندنی زانکۆی تەواو کردووە.
 
یەکێک لە کارە هەرە دیارەکانی نڤار لەکاتی خوێندندا بوو، کاتێک بە خۆبەخشی ئەلگۆریتمێکی بۆ کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی مۆز لە کۆستاریکا دروستکرد. کێشەکە ئەوە بوو کە کرێکارەکان نەیاندەتوانی بە وردی قەوسیی مۆزەکان بپێون، بۆئەوەی لەگەڵ داواکاریی سوپەرمارکێتەکانی بەریتانی بگونجێت، ئەمەش دەبووە هۆی بەفیڕۆدانی رێژەیەکی زۆری بەرهەم.
 
ئەلگۆریتمەکەی نڤار توانیی بە وردی 99.9% و بە هەڵەی تەنیا 0.1 ملـلیمەتر قەوسیی مۆزەکان بپێوێت، کە بووە هۆی گەڕاندنەوەی نزیکەی 10 ملیۆن دۆلاری ساڵانە. دواتر، لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتیدا کە 45 وڵات و 100 زانکۆی بەنێوبانگی جیهان (وەکو MIT و ستانفۆرد) بەشدارییان تێدا کردبوو، پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
 
ئەم سەرکەوتنە سەرنجی گەورەی وەبەرهێنەران و کۆمپانیاکانی وەکو گووگڵ و Hugging Faceی بۆلای خۆی راکێشا و ئێستا لە کۆمپانیای Hugging Face کار دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

لیندزی گراهام داوا لە ئەمریکا دەکات "بە هەر هۆکارێک بێت" بەرگری لە زیندانەکانی داعش لە سووریا بکات

لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، هۆشدارییەکی تووندی دا و رایگەیاند، پێویستە ویلایەتە یەکگرتووەکان بە شێوەیەکی راستەوخۆ دەستوەردان بکات بۆ پاراستنی ئەو زیندانانەی سووریا کە چەکدارانی داعشیان تێدایە، چونکە بە گوتەی ئەو، هەڵاتنی ئەوان بە واتای "بەرپابوونی دۆزەخ" دێت.