یەکێتیی ئەورووپا رێنوێنیی نوێی بۆ پەناخوازانی رۆژئاوای کوردستان دەرکرد

06-12-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاژانسی پەنابەریی یەکێتیی ئەورووپا، ئەم هەفتەیە رێنوێنیی نوێی سەبارەت بە دۆسیەی پەنابەریی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و سووریا بۆ وڵاتانی ئەندام ئاشکرا کرد، کە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر چارەنووسی هەزاران پەناخواز دەبێت.
 
بەپێی رێنوێنییە نوێیەکان، کەسێک چیدی تەنیا بەهۆی هەڵاتنی لە خزمەتی سەربازیی رژێمی ئەسەد مافی پەنابەری وەرناگرێت. هەروەها، عەرەبی سووننە تەنیا لەبەر ئەوەی ناسنامەیان عەرەبی سووننەیە، مافی پەنابەرییان پێنادرێت و داواکارییەکانیان رەتدەکرێتەوە.
 
لە بەرامبەردا، داواکاریی پەنابەریی پێکهاتەکانی دیکەی وەکو کورد، عەلەوی، درووز و کریستیانەکان پێویستە بە وردی و بەپێی کەیسەکانیان لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت و بڕیاریان لەسەر بدرێت، نەک بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی رەتبکرێنەوە.
 
 
یەکێک لەو خاڵانەی جێی سەرنجە لەنێو رێنوێنییەکان، ئەوەیە کە ئەو کەسانەی، وەکو یەکێتییەکە دەڵێت، لەدەست "هێزە کوردییەکان" هەڵاتوون، یان دەتوانن بیسەلمێنن کە بەرهەڵەستکاری هێزەکانی سووریای دیموکرات یان یەپەگە بوون و هەڕەشەیان لەسەرە، دەتوانن مافی پەنابەری وەربگرن.
 
هەروەها، ئەگەر کەسێک مەترسیی ئەوەی لەسەر بێت کە لەلایەن ئەو هێزانەوە منداڵەکەی بەزۆر چەکدار بکرێت، دەکرێت مافی مانەوەی پێبدرێت. رێنوێنییەکان جەخت لەوەش دەکەنەوە، پێویستە هەڵسەنگاندنی تایبەت بۆ کەیسی رۆژنامەڤانان، ژنان و منداڵان بکرێت و داواکارییەکانیان بە شێوەی ئۆتۆماتیکی رەتنەکرێنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی هێرشکردنە سەر تارانی پایتەختی ئێران لە پەنجەرەی ماڵێکەوە. وێنە: AFP

جەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئێران چۆن دەستی پێکرد؟

هەفتەیەک بەسەر جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران تێدەپەڕێت، پرسیارێکی سەرەکی بەسەر گفتوگۆی سیاسی لە واشنتن و دەرەوەی واشنتنیش دا زاڵە، ترەمپ چۆن ئەو بڕیارەیدا؟ تاوەکو چ رادەیەک ئیسرائیل کاریگەریی هەبوو لەسەر بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ چوونە نێو شەڕەکەوە؟ زنجیرەی ئەو رووداوانەی بوونە هۆی هەڵگیرسانی جەنگەکە دەگەڕێنەوە بۆ زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر، کە بریتین لە گوشارە بەردەوامەکانی بنیامین نەتەنیاهوو، گۆڕانی بەردەوام لە راپۆرتە هەواڵگرییەکان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و، زنجیرەیەک لێکدانەوەی ستراتیژی و سیاسی لەنێو کۆشکی سپی دا. دەرئەنجامەکەش یەکەم هەڵمەتی سەربازیی هاوبەشی راستەوخۆی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو دژی ئێران، کە هەنگاوێکە دەرئەنجامی قووڵی بۆ سەقامگیریی ناوچەکە و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا هەیە.