بەریتانیا لەسەر دۆخی حەلەب: نیگەرانین و داوای هێورکردنەوەی دەستبەجێ دەکەین

07-01-2026
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەریتانیا بە فەرمی نیگەرانیی خۆی لەبارەی پێکدادانەکانی حەلەب و قوربانییانی سڤیل دەربڕی و داوا لە لایەنەکان دەکات دەستبەجێ دۆخەکە هێور بکەنەوە و پەنا بۆ دیالۆگ بەرن؛ ئەمە یەکەم کاردانەوەی فەرمیی لەندەنە لەسەر شەڕی نێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق.
 
رۆژی چوارشەممە 07-01-2026 وەزارەتی دەرەوە و گەشەپێدانی بەریتانیا (FCDO) لە پۆستێکدا لە ئێکس بڵاوی کردەوە: "بە تووندی نیگەرانیی پێکدادانەکانی باکووری حەلەب و ئەو برینداربوون و ئاوارەبوونەین کە لەنێو خەڵکی سڤیلدا کەوتووەتەوە."
 
بەریتانیا جەختی کردەوە کە "بەرقەرارکردنی سەقامگیری لە سووریا گرنگییەکی گەورەی هەیە."
 
لەندەن داوای هەنگاوی خێرا دەکات و دەڵێت: "شانشینی یەکگرتوو داوا دەکات دەستبەجێ دۆخەکە هێور بکرێتەوە، پەنا بۆ دیالۆگ ببرێت و خەڵکی سڤیل بپارێزرێن؛ ئێمە بەردەوامین لە چاودێریکردنی دۆخەکە لە نزیکەوە."
 
لە رۆژی سێشەممەوە شەڕێکی قورس لە شاری حەلەب لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی نێوخۆی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و گرووپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق دەستیپێکردووە و بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان کەس. 
 
بەپێی دوایین ئامار کە نووری شێخۆ، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە بە رووداوی گوت، 8 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 48 کەسی دیکە بریندار بوون و زیان بە زیاتر لە 300 خانوو و باڵەخانە گەیشتووە.
 
لەبەرامبەردا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی حەلەب کوژرانی 4 سڤیل و برینداربوونی 18ـی دیکەی لە گەڕەکەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت راگەیاند، هاوکات وەزارەتی بەرگریش کوژرانی سەربازێک و برینداربوونی 5ـی دیکەی پشتڕاستکردەوە، جگە لە برینداربوونی 9 فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ لەکاتی دەوامدا.
 
پارێزگاری حەلەب بەهۆی دۆخەکەوە دەوامی فەرمیی لە قوتابخانە و زانکۆکان راگرت.
 
فەوزا یوسف، هاوسەرۆکی دەستەی جێبەجێکاریی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، "راگەیاندنی جەنگ هەڵەیەکی ستراتیژییە و بەسەر دیمەشقدا سەپێنراوە." 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ناسا

ناسا دەڵێت گەشتەکەی بەرەو مانگ لە مانگی ئاداردا ناکرێت

جارید ئایزاکمان، سەرۆکی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەمریکا (ناسا) رۆژی شەممە رایگەیاند، گەشتی "ئارتێمیس 2" کە بڕیار بوو لە مانگی داهاتوو بۆ خوولگەی مانگ بکرێت، ناکرێت و دواخراوە. ئەگەر کرابا، ئەوە یەکەم جار دەبوو دوای زیاتر لە 50 ساڵ، مرۆڤ بنێردرێتەوە بۆ نزیک مانگ