پاسەوانی فیدراڵی لە نزیک ماڵی ترەمپ کەسێکیان کوشت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەزگەی پاراستنی نهێنیی ئەمریکا (Secret Service) رایگەیاند، پاسەوانەکانیان پیاوێکی چەکداریان کوشتووە کە بە شێوەیەکی نایاسایی چووەتە ناو کۆمەڵگەی مارالاگۆی دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدا، کە شوێنی حەوانەوەیەتی.
 
وردەکاریی رووداوەکە
 
بەپێی زانیارییەکانی دەزگەکە، رووداوەکە لە دەوروبەری کاژێر 1:30ـی بەرەبەیان (بە کاتی فلۆریدا) روویداوە. 
 
ئەنتۆنی گوگلیێلمی، گوتەبێژی دەزگەکە لە پۆستێکدا رایگەیاند: "پیاوێکی چەکدار لەلایەن پاسەوانەکانی دەزگەی پاراستنی نهێنی و نووسینگەی پۆلیسی (پام بیچ)ـەوە کوژرا، دوای ئەوەی بە نایاسایی بەربەستە ئەمنییەکانی مارالاگۆی بەزاند."
 
گومانلێکراوەکە کە گەنجێکی تەمەن 20 ساڵان بووە، لە نزیک دەروازەی باکووری کۆمەڵگەکە بینراوە، لە کاتێکدا تاپڕێک و دەبەیەک سووتەمەنیی پێبووە. پاسەوانەکان رووبەڕووی بوونەتەوە و تەقەیان لێکردووە، لەم پێکدادانەدا هیچ کام لە ئەفسەرەکان بریندار نەبوون. لە کاتی رووداوەکەدا، دۆناڵد ترەمپ لە واشنتن بووە و لەوێ نەبووە.
 
مێژووی هەوڵەکانی تیرۆرکردنی ترەمپ
 
دۆناڵد ترەمپ تاوەکو ئێستا چەندین جار کراوەتە ئامانجی هەوڵی تیرۆرکردن یان پلانی کوشتن. تەنیا لەم مانگەدا، دادگەی ئەمریکا سزای زیندانیی تاهەتایی بەسەر رایان روتی 59 ساڵدا سەپاند، کە لە ئەیلوولی 2024دا پلانی دانابوو لە یاریگەیەکی گۆڵف لە فلۆریدا سەرۆک تیرۆر بکات.
 
لە تەممووزی 2024دا، ماتیۆ کرووکسی تەمەن 20 ساڵان لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە پێنسیلڤانیا تەقەی لە ترەمپ کرد و گوێی راستی بریندار کرد. ئەو هێرشە کە تێیدا کەسێکی سڤیلیش کوژرا، گۆڕانکارییەکی گەورە بوو لە پڕۆسەی گەڕانەوەی ترەمپ بۆ دەسەڵات. کروۆکس دەستبەجێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژرا و تاوەکو ئێستاش هۆکاری هێرشەکەی بە نادیاری ماوەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نیکۆلا فۆریسیێ، وەزیری کاروباری بازرگانیی دەرەوەی فەرەنسا

فەرەنسا داوا لە یەکێتیی ئەورووپا دەکات وەڵامێکی "یەکگرتوو"یان بۆ پێناسە نوێیەکانی ترەمپ هەبێت

رۆژی شەممە، 21ـی شوباتی 2026، نیکۆلا فۆریسیێ، وەزیری کاروباری بازرگانیی دەرەوەی فەرەنسا، داوای لە یەکێتیی ئەورووپا کرد وەڵامێکی "یەکگرتوو"یان هەبێت بۆ ئەو پێناسە گومرگییە نوێیانەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا خستوونیەتە سەر تەواوی هاوبەشە بازرگانییەکانی ئەمریکا.