سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا جارێکی دیکە چووەوە لیبیا؛ بۆ رێگری لە کۆچبەران لەو وڵاتەیە

08-05-2024
لهۆن نەسرەدین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022ەوە کە پۆستی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیای وەرگرت، بۆ دووەمجار جۆرجیا میلۆنی سەردانی لیبیای کرد. ئامانجی سەردانەکەشی بۆ رێگریکردنە لە چوونی کۆچبەران لە لیبیاوە بەرەو ئیتاڵیا.
 
جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، "راشکاوانە بڵێم، ئەم پێکەوە کارکردنە ئەنجامی زۆر باشی دەبێت؛ لە سەرووی هەموویانەوە کۆنترۆڵکردنی کەناراوەکان و رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران."
 
میلۆنی دەیەوێت جارێك بە پێدانی پارە بە حکومەتی لیبیا و دامەزراندنی پرۆژە ئابوورییەکان لەو وڵاتە و جارێکی دیکەش بە هەوڵدان بۆ چاکسازی و کەمکردنەوەی سەرکوتکارییەکان، خۆشگوزەرانییەک لەو وڵاتە عەرەبییەی باکووری ئەفریقیا بێنێتەدی.
 
دۆمینیکۆ لە هێزی دەریاوانیی ئیتاڵیا ژمارەیەک کۆچبەریان لەسەر بەلەمێکی چووپ رزگار کردووە و دەڵێت، "لە دوورەوە بەلەمەکەمان بینی، پڕ بوو لە کۆچبەر؛ لەڕاستیدا لەم هەفتەیەدا زیاتر لە پێنج بەلەمی ئاوامان رزگار کردووە، بەشی کەمیان لە تونسەوە دێن، زۆربەیان لە لیبیاوە."
 
لە چوار مانگی سەرەتای ئەم ساڵ، نزیکەی 2300 کۆچبەر لە لیبیا و تونسەوە بە دەریای نێوەڕاستدا گەیشتوونەتە ئیتاڵیا. پار، نزیکەی 156 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لافاو لە ناوچەیەکی ئەڵمانیا

لافاو بەشێکی ئەورووپای گرتووەتەوە

لافاو بەشێکی ئەورووپای گرتووەتەوە، لافاوەکە بە شێوەیەکە کە لە ئەڵمانیا بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەڵێن، 30 ساڵە لافاوی لەو شێوەیە رووینەداوە