رووداو- نیویۆرک
گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، ئەنتۆنیۆ گوتێرێز جەختی لەسەر ئەوە کردوەتەوە کە دەبێت هەر چارەسەرێکی قەیرانی سووریا چەند بنەمایەکی سەرەکی تێدابێت و کوردیش لە سووریا رۆڵی هەبێت.
ستیڤان دوجاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پێویستە یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی سووریا بپارێزرێت و نیگەرانییە رەواکانی وڵاتان لەبەرچاو بگیرێت و پێکهاتە جیاوازەکانی سووریاش رۆڵیان هەبێت.
دوجاریک ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە هێشتا بابەتی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام بەلای سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە گرنگە کورد و هەموو پێکهاتەکانی دیکەی سووریا رۆڵیان لەو وڵاتەدا هەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ