کۆشکی سپی: لە نزیکەوە چاودێری رووداوە نائاساییەکانی سووریا دەکەین

08-12-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
نیشانەکردن شەڕ لە سووریا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رایگەیاند بایدن و تیمەکەی لە نزیکەوە چاودێریی رووداوە نائاساییەکانی سووریا دەکەن و ئاماژەش بەوە دەکەن لەو بارەیەوە، بەردەوام لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە ناوچەکە لەسەر هێڵن. 

رۆژی یەکشەممە، 8ی کانوونی یەکەمی 2024، شۆن ساڤێت، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاند لە کۆشکی سپییەوە، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا و تیمەکەی لە نزیکەوە، چاودێری رووداوەکانی نێوخۆی سووریا دەکەن و لەگەڵ هاوبەشەکانیشیان بەردەوامن لەسەر هێڵن بۆ ئاگاداری لە دوایین دۆخی ئەو وڵاتە. 

ئەو راگەیێندراوەی کۆشکی سپی لەکاتێکدایە کە دەستەی تەحریر شام کۆنترۆڵکردنی دیمەشقی پایتەختی راگەیاند و ئەفسەرانی باڵای سوپای سووریاش رایانگەیاندووە کە وا بەشار ئەسەد بە فڕۆکە دیمەشقی پایتەختی بۆ شوێنێکی نادیار بەجێهێشتووە.

هەروەها ئەبوو محەممەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریری شام، لە راگەیێندراوێکدا گوتی، سەردەمێکی نوێی سووریا دەستیپێکردووە و "سەردەمێک کە هەموو سووریایەک تێیدا ئازاد و یەکسانە." 

جۆلانی بڕیاریشدا، سەرجەم کاری حکومەت و دەوڵەت لەژێر دەسەڵاتی محەممەد جەلالی، سەرۆکوەزیرانی سووریا دەبێت، تاوەکو قۆناخی دەستاودەستکردنی دەسەڵات.

لەپێش بەیاننامەکەی سەرۆکی دەستەی تەحریر شامیش، محەممەد جەلالی، سەرۆکوەزیرانی سووریا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، رایگەیاند ئەوان ئامادەن کار لەگەڵ هەر کەسێک و لایەنێکدا بکەن کە گەلی سووریا هەڵیدەبژێرێت و داواشی لە لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن کرد پێکەوە بۆ بنیاتنانی قۆناخی داهاتوو کار بکەن.

هەروەها جەلالی داواشی لە هەموو لایەک کرد بە ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخە نوێیەی لە سووریا هاتووەتە ئاراوە، بکەن و داواشی کرد "هەمووان بەرپرسیارن لە پاراستنی ماڵ و موڵکی حکومی و گشتی سووریا." 


 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلسی کالیفۆرنیا. وێنە: Tayfun Coşkun/AA

لە کالیفۆرنیا 1000 زیندانی بەشداری لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا دەکەن

میدیای ئەمریکا بڵاویکردەوە، بەشی چاکسازیی ویلایەتی کالیفۆرنیا دەستیان بە پرۆگرامێکی تایبەت بۆ زیندانیان کردووە، بۆئەوەی بەشداربن لە کوژاندنەوەی ئاگری ویلایەتەکە