دۆناڵد ترەمپ: بەشار ئەسەد کۆتاییهات

08-12-2024
بژار زوبێر @BBashqaly
نیشانەکردن شەڕ لە سووریا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەڵێت، بەشار ئەسەد "کۆتاییهات" و لە سووریا "هەڵاتووە،" لەبەرئەوەی رووسیا "حەزی نەکرد چیدیکە بیپارێزێت."
 
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵدا دەڵێت "رووسیا لە بنەڕەتدا هیچ هۆکارێکی نەبوو" تاوەکو لە سووریا بێت. "ئەوان لەبەر ئۆکراینا حەزیان لە سووریا نەما."
 
بە گوتەی ترەمپ "رووسیا و ئێران ئێستا لە دۆخێکی لاوازدان، یەکێکیان لەبەر ئۆکراینا و ئابوورییەکی خراپ، ئەوەی دیکە لەبەر ئیسرائیل."
 
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (یەکشەممە) ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە میدیای فەرمیی دەوڵەتەوە "ئازادکردن"ـی دیمەشق و "رووخانی بەشار ئەسەد"ـیان راگەیاند، ئەوەش 13 رۆژ دوای ئەوەی گرووپە چەکدارەکان دەستیان بە هێرشێکی کتوپڕ و خێرا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئەسەد کرد. 
 
هێرشەکە لە کاتێکدا هات کە رووسیا و ئێران، دوو پشتیوانە سەرەکییەکەی ئەسەد، بە شەڕی دیکەوە سەرقاڵن. 
 
ترەمپ ئاماژە بەوە دەکات، "نزیکەی 600 هەزار سەربازی رووسیا کوژراون یان بریندار بوون،" دەشڵێت "هەرگیز نەدەبوو" جەنگی ئۆکراینا دەستپێبکات. 
 
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کە 20ـی کانوونی دووەم سوێندی دەستووری دەخوات و لە کۆشکی سپیدا دەستبەکار دەبێت، پێشتر رایگەیاندووە کۆتایی بە جەنگی رووسیا و ئۆکراینا دەهێنێت. 
 
لەو بارەیەوە، ترەمپ لە پۆستەکەی رۆژی یەکشەممەیدا نووسیویەتی "زیلینسکی (سەرۆکی ئۆکراینا) و ئۆکرایناش حەزدەکەن رێککەوتنێک بکەن و کۆتایی بەم سەرشێتییە بێنن. ئەوان 400 هەزار سەرباز و چەندین کەسی دیکەی سڤیلیشیان لەدەستداوە. پێویستە ئاگربەست دەستبەجێ رابگەیێندرێت و گفتوگۆ دەستپێبکات."

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلسی کالیفۆرنیا. وێنە: Tayfun Coşkun/AA

لە کالیفۆرنیا 1000 زیندانی بەشداری لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا دەکەن

میدیای ئەمریکا بڵاویکردەوە، بەشی چاکسازیی ویلایەتی کالیفۆرنیا دەستیان بە پرۆگرامێکی تایبەت بۆ زیندانیان کردووە، بۆئەوەی بەشداربن لە کوژاندنەوەی ئاگری ویلایەتەکە