میدیای فەرمیی رووسیا: بەشار ئەسەد لە مۆسکۆیە

08-12-2024
ئازاد پیرچاوشی
ئازاد پیرچاوشی @AzadRamadhan
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

میدیای فەرمیی رووسیا دەڵێت، بەشار ئەسەد و خێزانەکەی گەیشتوونەتە مۆسکۆ.
 
بەگوێرەی میدیای رووسیا، کرێملن بڕیاری داوە مافی مانەوە بە بەشار ئەسەد و ماڵباتەکەی بدرێت.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا چوونە نێو دیمەشقی پایتەختی سووریا و کۆنترۆڵیان کرد. بەمەش کۆتایی بە دەسەڵاتی 24 ساڵەی بەشار ئەسەد هات.
 
بەشار ئەسەد بە فڕۆکەیەکی تایبەت دیمەشقی بەجێهێشت. کرێملن رایگەیاند، گەیشتووەتە مۆسکۆ و داوای مافی مانەوەی کردووە. 
 
رۆژی 25-11-2024 چەکدارانی دەستەی تەحریری شام (هەتەشە) و هاوپەیمانەکانی لە پارێزگەی ئیدلیبەوە، بە ئاراستەی رۆژئاوای حەلەب هێرشیان کرد و دوای دوو رۆژ شارەکەیان گرت. دواتر شار بە شاری سووریایان راماڵی و توانییان هەریەک لە: حمس، حەما، دەرعا، سوەیدا و قونەیترە کۆنترۆڵ بکەن.
 
ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبو محەممەد جۆلانی، سەرۆکی هەتەشە چووە نێو مزگەوتی ئومەوی و لەبەردەم هەزاران کەس رایگەیاند: "ئەسەد سووریای کردە گۆڕەپانی تەماعکاری ئێران."
 
 
رامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە رووداوی راگەیاند، لە 11 رۆژی رابردووی شەڕ و پێکدادانی سووریا؛ 910 کەس کوژراون، لەنێویاندا 138 کەس سڤیلن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کۆچبەر لەکاتی هەوڵدانیان بۆ پەڕینەوە بۆ بەریتانیا. وێنە: ئەرشیڤ

پەڕینەوەی کۆچبەران لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا کەمی کردووە

وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا ئامارەکانی مانگی یەکەمی ئەم ساڵی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، پەڕینەوەی کۆچبەران لە رێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە کەمیکردووە و گەیشتووەتە نزمترین ئاست لە ساڵی 2021ـەوە. هاوکات وەزیری نێوخۆی وڵاتەکە وردەکاریی ناردنەوەی کۆچبەران بۆ فەرەنسا ئاشکرا دەکات