بایدن سەبارەت بە دۆخی سووریا لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی کۆدەبێتەوە

08-12-2024
نیاز مستەفا
نیشانەکردن شەڕ لە سووریا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا نوێترین زانیاری سەبارەت بە دۆخی سووریا لە تیمی ئاسایشی نیشتمانی وەردەگرێت. 
 
رۆژی یەکشەممە، 08ـی کانوونی یەکەمی 2024، شان سەیڤت، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا لە ئێکس بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا "لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی کۆدەبێتەوە بۆ وەرگرتنی دوایین زانیاری سەبارەت بە دۆخی سووریا." 
 
کۆبوونەوەکە لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپۆزیسیۆن و میدیای فەرمیی سووریا رووخانی حکومەتی وڵاتەکەیان راگەیاند.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا چوونە نێو دیمەشقی پایتەختی سووریا و کۆنترۆڵیان کرد. بەمەش کۆتایی بە دەسەڵاتی 24 ساڵەی بەشار ئەسەد هات.
 
میدیای فەرمیی رووسیا دەڵێت، بەشار ئەسەد و خێزانەکەی گەیشتوونەتە مۆسکۆ و داوای مافی مانەوەیان لەو وڵاتە کردووە.
 
ئۆرسۆلا ڤۆندەرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا لە ئێکس بڵاویکردەوە، "یارمەتیدەر دەبین لە بنیاتنانەوەی سووریا". دەشڵێت، "پێویستە سووریای داهاتوو یەکگرتوو بێت." ئاماژەی بەوەش کرد، "پێویستە حکومەتی داهاتووی سووریا هەموو کەمینەکان بپارێزێت." 
 
ئیسرائیلیش نیگەرانی سەبارەت بە داهاتووی سووریا هەیە. سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، "سوپای ئیسرائیل هێزی لە ناوچەی لە چەک داماڵدراو و ژمارەیەک ناوچەی دیکە بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوەی دڵنیایی لە ئاسایشی دانیشتووانی بەرزاییەکانی جۆلان  و هاووڵاتییانی ئیسرائیل بدات". 
 
ناوچەی لە چەک داماڵدراو کەوتووەتە سنووری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کە درێژی ناوچەکە نزیکەی 80 کیلۆمەتر و قووڵیەکەشی نیو بۆ 10 کیلۆمەتر لەنێو خاکی سووریا دەبێت. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلسی کالیفۆرنیا. وێنە: Tayfun Coşkun/AA

لە کالیفۆرنیا 1000 زیندانی بەشداری لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا دەکەن

میدیای ئەمریکا بڵاویکردەوە، بەشی چاکسازیی ویلایەتی کالیفۆرنیا دەستیان بە پرۆگرامێکی تایبەت بۆ زیندانیان کردووە، بۆئەوەی بەشداربن لە کوژاندنەوەی ئاگری ویلایەتەکە