لاڤرۆڤ: ئاگربەستەکەی نێوان ئێران و ئەمریکا دەبێت لوبنانیش بگرێتەوە

09-04-2026
هەکار عەلی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ عەباس عێراقچی، هاوتا ئێرانییەکەی کردووە.
 
لە راگەیێندراوی وەزارەتەکەدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوکراوەتەوە، سەبارەت بە نێوەڕۆکی پەیوەندییەکە هاتووە، لاڤرۆڤ پێشوازیی لە هەواڵی ئاگربەستی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە "مۆسکۆ پێیوایە راگەیاندنی ئاگربەست بە نێوەندگیری پاکستان رەهەندێکی ناوچەیی هەیە و، هەروەها لوبنانیش دەگرێتەوە."
 
لاڤرۆڤ هیوای خواستووە گفتوگۆکان بۆ ئاشتی سەرکەوتوو بن و دووبارە "ئامادەیی رووسیای بۆ هاوکاریکردن لە دۆزینەوەی ریگاچارەیەک بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ" دووپات کردووەتەوە.
 
هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، عێراقچی "سوپاسی رووسیای کردووە سەبارەت بە هەڵوێستە مەبدەئییەکانی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە کاتی گفتوگۆکردن لەسەر بارودۆخی کەنداوی فارس."
 
 ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیریی پاکستان لەسەر ئاگربەستێکی 2 هەفتەیی رێککەوتن تاوەکو رێگە بۆ دانوستاندنەکان لە ئیسلام ئاباد خۆش بکەن. 
 
لەگەڵ ئەوەشدا، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، رێککەوتنەکە لوبنان ناگرێتەوە.
 
جەنگی ئێران کە لە لە 28ـی شوباتەوە بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەستیپێکرد، تاوەکو ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 1,530 کەس لە لوبنان و ئاوارەبوونی زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار کەسی دیکە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕان بەدوای چارەنووسی بێسەروشوێنبووان. وێنە: AFP

لە فلیپین باڵەخانەیەک رووخا؛ چارەنووسی 19 کەس نادیارە

باڵەخانەیەکی گەورە لە کاتی دروستکردنیدا لە فلیپین بەسەر کرێکارەکانیدا رووخا و بەهۆیەوە لانیکەم 19 کەس بێسەروشوێنن. تیمەکانی فریاگوزاری لە هەوڵێکی بەردەوامدان بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکەدا گیریان خواردووە.