سەرچاوەیەکی دیپلۆماسیی ئەورووپی بۆ رووداو: مووشەکەکانی ئێران دەگەنە کیشوەری ئەورووپا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ئەورووپی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێران پابەندنەبووە بە مەرجەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و ئەگەر بەردەوام بێت لە پێشێلکردنی پابەندبوونەکانیان، سزای زیاتری بەسەردا دەسەپێنن. 
 
سەرچاوەیەکی دیپلۆماسیی ئەورووپی لە وەڵامی پرسیارەکانی نیاز مستەفا، ئیدتۆر لە بەشی نێودەوڵەتی تۆڕی میدیایی رووداودا سەبارەت بە پابەندبوونی ئێران بە داواکارییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، "ئێران بەردەوامە لە پێشێلکردنی پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکانی. هێشتا پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم نەگەڕاونەتەوە ناوەندە ئەتۆمییە هەستیارەکانی ئێران و پشتڕاستکردنەوەی چارەنووسی ئەو یۆرانیۆمەی 60٪ پیتێندراوە لە ئێران". دەشڵێت، "ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم چیدیکە ناتوانێت دڵنیایی بداتە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبارەی سرووشتی پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێرانەوە". 
 
حوزەیرانی ئەم ساڵ جەنگێکی 12 رۆژی بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دروستبوو. لە کاتی جەنگەکەدا ئەمریکا هێرشیکردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی نەتەنز، فۆردۆ و ئیسفەهان، ئەمە بۆ خاپوورکردنی ژێرخانی ئەتۆمیی ئێران. پێش جەنگەکە، ئێران  لەگەڵ ئەمریکا لە گفتوگۆدا بوو لەسەر پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی، بەڵام بەهۆی جەنگەکەوە گفتوگۆکان وەستان. هەروەها، دوای جەنگەکە ئێران هاوئاهەنگییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی راگرت. 
 
سەرچاوە دیپلۆماسییەکەی فەرەنسا گوتی، "هێرشەکەی حوزەیرانی ئەم ساڵ زیانی زۆری بەر پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران گەیاند. تەنیا بە دەستپێکردنەوەی هاوئاهەنگی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەتواندرێت لێکۆڵینەوەی تەواو لە دۆخەکە بکرێت". 
 
پێش جەنگەکە، ئێران زیاتر لە 400 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراوی بە رێژەی 60٪ هەبوو. ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەڵێن، یۆرانیۆمە پیتێندراوەکە لەنێوچووە، ئێرانیش تەنیا دەڵێت، زیان بە بنکەکان گەیشتووە بەبێ ئەوەی باسی لەنێوچوونی یۆرانیۆمەکە بکەن.
 
سەرچاوە دیپلۆماسییە ئەورووپییەکە دەشڵێت، "هەڵوێستی بەردەوامی ئێمە ئەوەیە کە تەنیا چارەسەری دیپلۆماسی دەتوانێت قەیرانی ئەتۆمی ئێران چارەسەر بکات." داوای لە ئێران کرد بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستاندن بۆ رێککەوتنێکی بەهێز و درێژخایەن، بەڵام گوتیشی: "ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە زیادکردنی گرژییەکان، ئامادەین سزای دیکەی بەسەردا بسەپێنین." 
 
بەرپرسانی ئێران بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە، ئەوان ئامادەن بۆ دانوستاندن لەسەر پرۆگرامە ئەتۆمییەکەیان، بەڵام قبوڵی ناکەن ئەمریکا و ئەورووپا مەرجیان بەسەردا بسەپێنن.
 
یەکێکی دیکە لەو پرسانەی وڵاتانی رۆژئاوا بە گرنگییەوە لێی دەڕوانن پڕۆگرامی مووشەکی بالیستی ئێرانە. ئەو سەرچاوەیە لەبارەی مەترسی ئەو پڕۆگرامە بۆ سەر وڵاتانی ئەورووپا گوتی، "پڕۆگرامی مووشەکی بالیستی ئێران ژمارەیەک مووشەکی تێدایە دەتوانن بگەنە کیشوەری ئەورووپا. ئێران سەدان مووشەکی بالیستی بۆ رووسیا ناردووە وەکو پاڵپشتییەکی راستەوخۆ لە جەنگی شەڕانگێزی دژی ئۆکراینا".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیلۆن مەسک، خاوەنی کۆمپانیای ئێکس.

یەکێتیی ئەورووپا: لێدوانەکانی مەسک شێتانەن

یەکێتیی ئەورووپا، بە فەرمی وەڵامی ئەو هێرشانەی دایەوە کە لەلایەن ملیاردێری ناسراوی بواری تەکنەلۆژیا، ئیلۆن مەسکەوە کرابووە سەری و بە "لێدوانی تەواو شێتانە" وەسفی کردن. ئەم کاردانەوەیەی برۆکسل دوای ئەوە هات کە پلاتفۆرمی سۆشیاڵ میدیای ئێکس، کە مەسک خاوەندارێتی دەکات، بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی یەکێتییەکەوە بە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ (کە دەکاتە نزیکەی 140 ملیۆن دۆلار) سزادرا.