ڤایبەر و پەبجی لەسەر سیستەمی IOS کەوتنەوە کار

10-07-2020
کۆشش بێستانسووری
نیشانەکردن ڤایبەر پەبجی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 10-7-2020 زۆربەی ئەپلیکەیشنەکانی سیستەمی IOS لەکارکەوتن، لەوانە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ڤایبەر، بەرنامەی سپۆتیفای و ئەپلیکەیشنی پەبجی. دوای زیاتر لە کاژێرێکیش بەپێی گوتەی بەکارهێنەرانی وێبسایتی داون دیتێکتەر ئەو بەرنامانە چالاکبوونەتەوە.

کێشەکە بەجۆرێک بوو بەکارهێنەرانی سیستەمی IOS نەیاندەتوانی ئەپلیکەیشنی ڤایبەر و سپۆتیفا بکەنەوە و لەکاتی کردنەوەیدا راستەوخۆ دادەخرایەوە.

بەپێی ماڵپەڕی داون دیتێکتەر، کە چاودێریی تۆڕی ئینتەرنێت دەکات، بەکارهێنەرانی ڤایبەر و سپۆتیفای لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکا ئەو کێشەیان هەبووە.

کۆمپانیای ڤایبەر لە ئەکاونتی فەرمیی خۆی لە توویتەر رایگەیاندووە، هەزاران ئەپلیکەیشن "لەنێویاندا ڤایبەر" لەسەر سیستەمی IOS لەکارکەوتوون، ئەوەش بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوەیە و "هەوڵدەدرێت بە زووترین کات چارەسەربکرێت"؛ داواشی کرد کە بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە ئەپلیکەیشنەکە نەسڕنەوە و دووبارە دایبەزێننەوە، چونکە ئەوە کێشەکە چارەسەرناکات.

چارەسەرێکی کاتی بۆ کردنەوەی ئەپلیکەیشنەکان، بەتایبەتی ڤایبەر، بەپێی ماڵپەڕی The Verge بریتی بوو لە کوژاندنەوەی هێڵی ئینتەرنێت و پاشان کردنەوەی ئەپلیکەیشنی ڤایبەر، دواتر دەکرێت ئینتەرنێت بکەیتەوە، بەڵام بەمەرجێک ئەپلیکەیشنەکە دانەخەیت، ئەگەر کێشەکە دروستبووەوە هەمان هەنگاوەکان دووبارەبکەرەوە.

هاوکات بەکارهێنەرانی ئەپلیکەیشنی پەبجی هەمان کێشەیان هەبوو و ئەکاونتی فەرمیی ئەپلیکەیشنەکە لە توویتەر رایگەیاندووە، ئاگاداری ئەو کێشەیەن کە لە سیستەمی IOS دا هەیە و کێشەکە بۆ زۆر لە ئەپلیکەیشن و یارییەکان دروستبووە، هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەین.

بەشێک لە شارەزایانی بواری IT دەڵێن، سیستەمی Facebook SDK سەرچاوەی کێشەکەیە و ناهێڵێت بەرنامەکان بکرێنەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گۆڕەپانەکە 20 هەزار مەتر چوارگۆشەیە.

گەورەترین گۆڕەپانی خلیسکێنەی سەر بەفر لە مۆسکۆ کرایەوە

لە مۆسکۆ دەستپێکی وەرزی زستان راگەیێندرا. لە ناوەندی پێشانگەکانی سەرەکیی رووسیا گەورەترین گۆڕەپانی سەهۆڵبەندان لە ئەورووپا کەوتە کار. هەزاران دانیشتووی مۆسکۆ و گەشتیاران روویان لە گۆڕەپانەکە کردووە.