لە ئوسترالیا لە دروستکردنی خانوودا دار بەکاردەهێندرێت

13-09-2023
لهۆن نەسرەدین
ئەندازیارێک دەڵێت، قۆناخی سەرەتاییان تێپەڕ کردووە و توانای رکابەریی گەورە بەرهەمهێنەرانی داریان هەیە
ئەندازیارێک دەڵێت، قۆناخی سەرەتاییان تێپەڕ کردووە و توانای رکابەریی گەورە بەرهەمهێنەرانی داریان هەیە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کە بە ئاسمانی شاری لانچەستنی دوورگەی تاسمانیای ئوسترالیادا دەڕۆیت، یەکەم شت سەرنجت رادەکێشێت، باڵەخانە داریەکانە کە تێیدا کەمترین شیش و چیمەنتۆ بەکارهێندراوە.
 
مایکل لی، شارەزای بیناسازی دەڵێت، "زۆر شانازی بەو باڵەخانەیە دەکەم کە لە تاسمانیادا دروستکراوە. باڵەخانەیەکی ژینگەدۆست، جوان و سەرنجڕاکێش."
 
لە دوورەوە رەنگی زەردی باڵەخانەکە وەکو دیوارێكی کۆنکرێتی یان ئەلەمنیۆم دەردەکەوێت، بەڵام کە نزیک دەکەویتەوە، تێدەگەیت کە لە دار دروستکراوە.
 
ئەوەی کە ئەم باڵەخانەیەی دروستکردووە؛ باوەڕی بە زانیارییەکی ئەنجوومەنی "باڵەخانە سەوزەکانی جیهان" هەیە کە دەڵێت، "شیش و چیمەنتۆ" بەرپرسن لە دەردانی 11%ی کۆی گازە گەرمکەرەکانی جیهان.
 
چیدیکە ئەو کۆمپانیایە وردە دار و پاشماوەکانی دار وەکو جاران نانێرێتە چین تاوەکو کاخەزیان لێ دروستبکرێت، بەڵکو بە تەکنیکی خۆیان، داری بەهێز بۆ پەیکەری ماڵ و باڵەخانەکانی لێ بەرهەم دەهێنن.
 
لیویس والیس، ئەندازیار دەڵێت، "قۆناخی سەرەتاییمان تێپەڕ کردووە و توانای رکابەریی گەورە بەرهەمهێنەرانی دارمان هەیە."
 
لەڕووی خێراییشەوە دار لە کۆنکرێت باشترە؛ لە کاتێكدا دروستکردنی پێنج نهۆمی باڵەخانەیەک پێویستی بە شەش مانگ کاتە، هەمان باڵەخانە بە سێ مانگ دروستدەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیلۆن مەسک، خاوەنی تێسلا؛ بیڵ گەیتس، خاوەنی مایکرۆسۆفت و هاوارد لووتنیک، وەزیری بازرگانیی ئیدارەی ترەمپ

بەڵگەنامە نوێیەکان پەیوەندییەکانی گەیتس، مەسک و لووتنیک بە ئێپستینەوە ئاشکرا دەکەن

بڵاوبوونەوەی بەڵگەنامە نوێیەکانی تایبەت بە جێفری ئێپستین، بازرگان و تاوانکاری سێکسی، جارێکی دیکە سەرنجی خستووەتە سەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەشێک لە دەوڵەمەندترین و بەهێزترین پیاوانی ئەمریکا، لەنێویاندا بیڵ گەیتس و ئیلۆن مەسک