نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: هەوڵی دۆزینەوەی بێسەروشوێنەکانی عەفرین دەدەین

10-10-2025
نامۆ عەبدوڵڵا
نامۆ عەبدوڵڵا
کارلا کوینتانا، بەڕێوەبەری پەیمانگای سەربەخۆی گەڕان بە دوای ونبووان لە سووریا (iimp)
کارلا کوینتانا، بەڕێوەبەری پەیمانگای سەربەخۆی گەڕان بە دوای ونبووان لە سووریا (iimp)
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کارلا کوینتانا، بەڕێوەبەری پەیمانگای سەربەخۆی گەڕان بە دوای ونبووان لە سووریا (iimp)، کە باڵاترین هەوڵی جیهانییە بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنەکانی سووریا، رایگەیاند کارەکانیان گەڕان بەدوای کوردانی ئێزدی و ئەوانەش دەگرێتەوە کە لە عەفرین لەژێر دەسەڵاتی میلیشیاکانی نزیک تورکیادا بێسەروشوێن کراون.
 
خاتوو کوینتانا جەختی لەسەر ئەرکی رێکخراوەکەی کردەوە و بە رووداوی گوت: "بەدوای هەموواندا دەگەڕێین و هەروەها راسپێردراوین پشتگیریی خێزانی ئەو کەسانە بکەین کە بێسەروشوێنن. ئەرکمانە پشتگیریکردنی مافی خێزانەکان و هەموو کۆمەڵگەی سووریا بین بۆ زانینی راستی، بۆ زانینی ئەوەی چی بەسەر خۆشەویستەکانیاندا هاتووە."
 
کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر کوردانی ئێزدی و عەفرین
 
لە وەڵامی پرسیاری رووداو سەبارەت بە وردەکاریی کارەکانیان، بەڕێوەبەرەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کرد کە دوو دۆسیەی سەرەکییان لە بەردەستدایە:
 
بێسەروشوێنەکانی ئێزدی: "ئێمە کار لەسەر دۆسیەیەکی گەورە دەکەین سەبارەت بە بێسەروشوێنبوونی کەسەکان لەلایەن داعشەوە، و بێگومان ئەوە ژنانی ئێزیدیش دەگرێتەوە. ئێمە گروپێکمان هەیە کە تەرخانکراوە بۆ ئەو بابەتە." سەبارەت بە ژنانی ئێزدیی رفێنراو لە ساڵی 2014، کوینتانا گوتی لە پەیوەندیدان لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ بەدەستهێنانی زانیاری.
 
کەیسەکانی عەفرین: سەبارەت بەو راپۆرتەی رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ بڵاویکردەوە دەربارەی دیارنەمانی خەڵک لە عەفرین لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە، خاتوو کارلا ئاماژەی بەوەدا کە "ئێمە لەگەڵیان لە پەیوەندیدا بووین بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر رووداوەکانی عەفرین."
 
بڕیارە هەفتەی داهاتوو خاتوو کارلا کوینتانا سەردانی سووریا بکات. رێکخراوەکەی ناوبراو ساڵی 2023 لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دامەزرا.
 
بایکۆتکردن و سەختی گەڕان بەدوای ونبووەکاندا
 
پسپۆڕان دەڵێن هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی کوردانی بێسەروشوێن ئاسان نابێت. موتڵۆ چیڤیرئۆغلۆ، شرۆڤەکاری کاروباری کورد و تورکیا، بۆ رووداوی روونکردەوە: "هێرش، وەرگرتنی فیدیە، تاڵانکردنی موڵک و ماڵ، بەتایبەتی زەیتوون و لێدان، هێشتا لە عەفرین بەردەوامن. کەواتە بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەم فاکتەرانە، بۆ خێزانێک، بۆ تاکێک لە عەفرین ئاسان نییە بێتە پێشەوە."
 
چیڤیرئۆغلۆ ئاماژەی بەوەشدا کە سەبارەت بە ژنانی ئێزدی لە کامپی ئەلهۆلی سووریادا، کە دەیان هەزار ژن و منداڵی داعشی تێدایە، زۆربەیان "تۆقێنراون، هێندە ترسێنراون کە ناوێرن بێنە پێشەوە و خۆیان ئاشکرا بکەن ئێزیدین."
 
هەرچەندە سەرۆکی رێکخراوەکە دەڵێت کارەکانیان بە سەرپەرشتی حکومەتی سووریا دەبێت، بەڵام ئەمە واتای سنووردارکردنی کارەکەیان ناگەیەنێت. کوینتانا جەختی لەوە کردەوە کە تەنانەت بەدوای ئەو عەلەویانەش دەگەڕێن کە دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە بێسەروشوێن کران و هێزەکانی حکومەتی نوێی سووریا تۆمەتبارن بە ئەنجامدانیان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.