ڤیدیۆ؛ بوومەلەرزە لە کرواتیا دەیان چاڵ لە زەویدا دروستدەکات

11-03-2021
بژار زوبێر @BBashqaly
یەکێک لەو چاڵاوانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەوە لە کرواتیا دروستبووە. وێنە: AFP
یەکێک لەو چاڵاوانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەوە لە کرواتیا دروستبووە. وێنە: AFP
نیشانەکردن بوومەلەرزە لە کرواتیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە کرواتیا بەهۆی کاریگەریی بوومەلەرزەوە ژمارەیەک چاڵی گەورە لە زەویدا دروستبوون. 
 
بوومەلەرزەکە رۆژی 3ی ئەم مانگە بە گوڕی 6.4 پلەی رێختەر لە دووریی 40 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای شاری زاگرێبی پایتەختی ئەو وڵاتە روویدابوو، لە دەرەنجامی ئەوەش لە رۆژانی دواتردا نزیکەی 100 چاڵی چێوە بازنەیی دروستبوون کە تیرەی هەندێکیان لە 10 مەتر زیاترە و قووڵاییان دەگاتە 15 مەتر.
 
بەگوێرەی زانایانی جیۆلۆجی، هۆکاری دروستبوونی ئەو چاڵانە بۆ جۆری خاکەکە دەگەڕێتەوە کە بەردی کلسی و رێژەیەکی زۆری ئاوی ژێر زەویی تێدایە.
 
ئەمە جاری یەکەمە لە کرواتیا رۆچوونی زەوی بەم شێوەیە رووبدات و لە جیهانیشدا بە دیاردەیەکی دەگمەن دادەنرێت.
 
بەپێی زانیاریی ئاژانسە هەواڵییەکانی جیهان، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانێکی زۆری ماددیش کەوتووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی سووریا.

ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر دۆخی سووریا کۆبووەوە؛ جەخت لە مافی کورد و مەترسییەکانی داعش دەکرێتەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی دۆخی سیاسی و مرۆیی سووریا لە کۆبوونەوەدایە. دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە بە کراوەیی، بڕیارە کۆبوونەوەیەکی دیکەی داخراو لەسەر هەمان تەوەر بەردەوام بێت. تێیدا نوێنەرانی وڵاتانی زلهێز هەڵوێستی خۆیان لەسەر گۆڕانکارییەکانی سووریا دەربڕی.