ڤیدیۆی سەمای سەرنجڕاکێشی کەسێک لە بەرگی گۆرێلایەک لە تایوان؛ پەرستگەکان نۆرەیان بۆ گرتووە

11-12-2023
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
کاتی سەماکردنی ئەو کەسەی بەرگی گۆرێلای پۆشیوە لەبەردەم پەرستگەیەکی تایوان
کاتی سەماکردنی ئەو کەسەی بەرگی گۆرێلای پۆشیوە لەبەردەم پەرستگەیەکی تایوان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرپەرشتیارانی پەرستگەی یوولی مازوو لە ناوچەی هوالینی هەرێمی تایوان بە شێوەیەکی تایبەت 119یەمین ساڵیادی کردنەوەی پەرستگەکەیان کردەوە، ئەویش لە رێگەی تەرخانکردنی کەسێک کە بەرگی گۆرێلایەکی پۆشیوە بۆئەوەی سەما بۆ سەردانیکاران بکات.

ئەو کەسەی بەرگی گۆرێلای پۆشیوە، لەکاتی سەردانی خەڵکەکەدا بۆ پەرستگەکە، سەمایەکی سەرنجڕاکێش دەکات و دواتریش وەکو ئاماژەیەک بۆ پیشاندانی رێز بۆیان، سەر دادەنەوێنێت.

چانگ چانچوونگ، سەرپەرشتیاری پەرستگەکەیە و دەڵێت، جووڵەکانی ئەو کەسە تایبەتن و بوونەتە جێگەی خۆشحاڵیی سەردانیکاران.

ڤیدیۆی سەمای ئەو کەسەی بەرگی گۆرێلای پۆشیوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە تایوان زۆر بڵاوبووەتەوە و ئەوەش وایکردووە، سەرپەرشتیارانی چەندین پەرستگە ناو بنووسن، بۆئەوەی لەکاتی بۆنە و چالاکییەکانیاندا بیبەن سەمایان بۆ بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 باڵەخانەیەک لە کیێڤی ئۆکراینا بۆردوومان کراوە. وێنە: AFP

ترەمپ دەڵێت رێککەوتنی ئاشتیی ئۆکراینا "هەرگیز هێندەی ئێستا نزیک نەبووە"

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا "هەرگیز هێندەی ئێستا نزیک نەبووە"، ئەوەش دوای ئەوەی واشنتن رایگەیاند، گەرەنتیی ئەمنیی "هاوشێوەی ناتۆ"ی پێشكێش بە کیێڤ کردووە و بڕوای وایە مۆسکۆ قبووڵی دەکات.