پاپای ڤاتیکان سەردانی تۆمارگەیەکی میوزیک و گۆرانی دەکات

12-01-2022
بژار زوبێر @BBashqaly
نیشانەکردن پاپا فرانسیس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پاپای ڤاتیکان لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا سەردانی دوکانێکی فرۆشتنی سیدی و کاسێتی میوزکی کرد. 
 
پاپا فرانسیس، کە بەوە دەناسرێت لە ئەوانی پێش خۆی لیبڕاڵترە، لە منداڵییەوە لە رێگەی رادیۆوە، گوێی لە ئۆپێرا گرتووە.  پاپا ئەرجەنتینییەکە حەزی لە سەمای تانگۆ و میلۆنگایە و پێیوایە ئاوازەکانی مۆزارت "بەرەو ئاسمان بەرزیدەکەنەوە."
 
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، بینینی پاپا لە تۆمارگەیەکی میوزیک بۆ بەشێک لە میدیا و خەڵکی رۆما مایەی شۆک بوو.پێشتر رانەگەیێنرابوو کە پاپا سەردانی ئەو تۆمارگەیە دەکات، بەڵام کامێرای رۆژنامەڤانەکانی رۆما پێیان زانی. 
 
رۆژنامەڤانێک بە ناوی خاڤیێر مارتینێز دەڵێت لە "گەڕەکی پانسیۆنی رۆما بووم، بینیم ئۆتۆمبێلێک لە جۆری فیات 500 بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی پۆلیس لە بەردەم دوکانێکی میوزیک وەستان."
 
بەگوێرەی رۆژنامەڤانێک، پاپا ماوەی 12 خوولەک لە نێو تۆمارگاکەدا ماوەتەوە. رۆژنامەڤانەکە پەرۆش بووە بزانێت پاپا چی کڕیوە، بۆیە چووەتە تۆمارگاکە و پرسیاری لە خاوەنەکەی کردووە. 
 
خاوەن تۆمارگاکە پێیگوتووە، لە کاتی سەردانیکردنی رۆما، پاپای ڤاتیکان زوو زوو سەردانی تۆمارگاکەیان دەکات و سیدییان لێ دەکڕێت. هەروەها کاتێک کە فرۆشیارەکە سەردانی ڤاتیکانی کردبوو، پاپای بینیبوو؛ پاپا بەڵێنی پێدابوو هەر کە چوو بۆ رۆما، سەردانی تۆمارگاکەی بکات، ئەمە بەگوێرەی رۆژنامەڤانەکە. 
 
خاڤیێر مارتینێز دەڵێت، پاپا هیچ شتێکی نەکڕی، بەڵام خاوەن تۆمارگاکە سیدیێکی میوزیکی کلاسیکی بە دیاری پێدابوو. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خۆپێشاندان لە یۆنان بۆ پشتیوانی لە رۆژئاڤای کوردستان. وێنە: AFP

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی داوای خۆپێشاندانی سەرتاسەری لە وڵاتان دەکات

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە راگەیێندراوێکدا هێرشەکانی هێزەکانی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بە "تاوانی دژی مرۆڤایەتی" نێودەبات و داوا لە کوردانی دیاسپۆرا دەکات لە ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکە خۆپیشاندانی بەرفراوان بکەن.