پەروەردەی سوێد: لەمەودوا جانتای قوتابییان دەپشکندرێن

12-02-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری پەروەردەی سوێد رایگەیاند، چەند رێکارێک بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی قوتابخانەکانی وڵاتەکەیان دەگرنەبەر، دیارترینیان پشکنینی جانتای قوتابییانە. ئەمە دوای ئەوە دێت کە سەرەتای ئەم مانگە کەسێک لە یەکێک لە قوتابخانەکانی ئەو وڵاتە تەقەی کرد و 11 کەسی کوشت. 
 
رۆژی چوارشەممە 12ـی شوباتی 2025، یۆهان پیرسن، وەزیری پەروەردەی سوێد رایگەیاند، مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان دەسەڵاتیان پێدەدرێت کە جانتای قوتابیان لە قوتابخانەکان و سەنتەرەکان بپشکنن. دەشڵێت، چەند رێکارێکی دیکەش دەگرنەبەر، لەوانە چوونە نێو قوتابخانەکان پێویستی بە مۆڵەتپێدان یان هەبوونی باج دەبێت و کامێرای زیاتریش بۆ چاودێریکردنی قوتابخانەکان دادەنێن. 
 
وەزیری پەروەردەی سوێد گوتی: "بە چڕی کار بۆ باشترکردنی ئاسایشی قوتابییان، مامۆستایان و کارمەندانی دیکەی قوتابخانەکان دەکەین". 
 
ئەم رێکارانەی حکومەتی سوێد لەکاتێکدایە رۆژی 4ـی شوباتی ئەم ساڵ، لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری ئۆریبرۆی نێوەڕاستی سوێد کەسێک تەقەی لە ژمارەیەک قوتابی و مامۆستای ئەو قوتابخانەیە کرد. بەگوێرەی پۆلیسی سوێد، لەو رووداوەدا 10 کەس کوژران و تەقەکەرەکەش کوژرا. 
 
بەگوێرەی بەرپرسانی سوێد، تەقەکەرەکە کەسێکی سپیپێستی سوێدی بوو بەناوی ریکارد ئاندەرسن. ئەو تەمەنی 35 ساڵ بووە و پێشتر خوێندکاری ئەو قوتابخانەیە بووە کە هێرشی کردووەتە سەر. میدیای سوێدی تەقەکەرەکەی بە کەسێکی تەنیا و دوورەپەرێز ناساندووە، کە حەزی بە تێکەڵبوون نییە و کێشەی دەروونیشی هەبووە.  
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئۆتۆمبێلی جەنەڕاڵ ڤانیل سارڤارۆڤ پاش تەقینەوە.

چەند کاژێرێک دوای گفتوگۆکانی ئەمریکا، جەنەڕاڵێکی رووسی کوژرا

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە باشووری مۆسکۆ، جەنەڕاڵێکی باڵای سوپای رووسیا کوژرا. رووداوەکە تەنیا چەند کاژێرێک دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆی شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا دێت لە شاری مەیامیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. لێکۆڵەرانی رووسیاش پەنجەی تۆمەت بۆ "هێزە تایبەتەکانی ئۆکراینا" رادەکێشن.