نێچیرڤان بارزانی و ماکرۆن جەخت لە پاراستنی مافەکانی کورد لە دەستووری داهاتووی سووریا دەکەنەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری فەرەنسا لە پەراوێزی کۆنفرانسی میونشن لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. هەردوو سەرۆک جەختیان لە پاراستنی مافەکانی کورد لە دەستووری داهاتووی سووریا دا کردەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 13-02-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەراوێزی کۆنفرانسی میونشن لە ئەڵمانیا دیدارێکیان ئه‌نجام دا.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوو سەرۆک دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و دۆخی سووریایان تاوتوێ کردووە؛ "هەردوولا جەختیان لە پاراستنی مافەکانی کورد لە ده‌ستووری داهاتووی سووریای یەکگرتوودا کردەوە."

هەر لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ دۆستایەتی و پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسا و ئیمانوێل ماکرۆن و داکۆکیکردنیان لە مافە دەستوورییەکانی گه‌لی کوردستان دووپات کرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ریم ئه‌له‌بالی رادۆڤان، وەزیری فیدراڵیی ئەڵمانیا

نێچیرڤان بارزانی: سوپاسی ئەڵمانیا دەکەین بۆ پشتگیریکردنی خوشک و برایانی ئێزدی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ وەزیری فیدراڵیی ئەڵمانیا بۆ هاریکاریی ئابووری و گەشەپێدان کۆبووەوە و رایگەیاند، سوپاسی ئەڵمانیا دەکەن بۆ هاوکاری و پشتگیریکردنی خوشک و برایانی ئێزدی.