وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا بۆ نێچیرڤان بارزانی: سوپاس بۆ پێشمەرگە

13-02-2026
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی لە میونشن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کۆبووەوە، لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی هاوکاریی ئەمنی و سەربازی گفتگۆیان کرد. وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەکەدا، سوپاسی پێشمەرگەی کرد. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی کوردستان بۆ پشتگیرییەکانی ئیتاڵیا دووپات کردەوە.
 
لەراگەیێندراوەکەدا هاتووە: "نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیرییەکانی ئیتاڵیا و رۆڵی کارای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا بۆ مەشق و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە دەربڕی".
 
هاوکات، گویدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا، "پابەندیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ستایشی رۆڵی پێشمەرگەی لە تێکشکاندنی تیرۆردا کرد."
 
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە: "دواین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و مەترسییەکانی تیرۆر، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو".
 
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ بانگهێشتێكی فه‌رمی لە ئه‌ڵمانیایە بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن.
 
كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كه‌ ساڵانه‌ به‌ به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌رکرده‌ و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌رفه‌تێكه‌‌ بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا لەبارەی پرسی ئاسایش و سه‌قامگیری و كێشه‌ جیهانییه‌كان و تاوتوێکردنی رێگه‌چاره‌ بۆ کێشه‌ و ئاڵۆزییه‌كان.
 
کۆنفرانسی میونشن یەکێکە لە گرنگترین کۆنفرانسەکانی ئاسایش لە جیهاندا و تێیدا سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتان کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر پرسە هەستیارەکانی ئاسایشی جیهاندا دەکەن. ئەم ساڵ کۆنفرانسەکە لە 13ـی شوبات تاوەکو 15ـی هەمان مانگ بەڕێوەدەچێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دەنگدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی "بەکۆیلەکردنی رەشپێستەکان"

لە دەنگدانێکی مێژوویی دا، جیهان کۆیلایەتیی رەشپێستەکان بە 'گەورەترین تاوان دژی مرۆڤایەتی' هەژمار دەکات

دەنگدانێکی مێژوویی. رۆژی چوارشەممە، نەتەوە یەکگرتووەکان بەکۆیلەکردنی رەشپێستەکان کە سەتان ساڵ بەردەوام بوو، وەک "گەورەترین تاوان دژی مرۆڤایەتی" ناساند. تەنیا سێ وڵات دژی بڕیارەکە وەستانەوە کە یەکێکیان ئەمریکا بوو و هۆکاری دژایەتییەکەیان روونکردەوە.