رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا کۆبووەوە؛ ڤۆن دێر لاین "ستایشی هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی و رۆڵى هەرێمی كوردستانى کرد وەکو فاکتەری گرنگی سەقامگیری لە ناوچەکەدا."
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 14-02-2026 لە درێژەی کارنامەکەیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئورسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەریمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونهوهکەدا پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران، "هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاریی هاوبەش کردەوە، بەتایبەتی لەو بوارانەی خزمەت بە سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابووری دهكهن."
هەر لە کۆبوونهوهکەدا، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا خراوەتەڕوو، باس لە دۆخى سووريا و كورد و پێكهاتهكان لهو وڵاته، لهگهڵ مهترسييهكانى تيرۆ و دوايين پێشهاتهكانى ناوچهكه و ئاستەنگەکانی بەردەم ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا.
ڤۆن دێر لاین "پشتگیریی یەکێتیی ئەورووپای بۆ ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، ستایشی ههوڵهكانى سهرۆك نێچيرڤان بارزانى و رۆڵى هەرێمی كوردستانى کرد وەک فاکتەری گرنگی سەقامگیری لە ناوچەکەدا،" ئەمەش لە کۆتایی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ