جیهان
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیندزی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی و شاندێکی یاوەری لە میونشن
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا کۆبووەوە. شاندەکەی کۆنگرێس پشتگیریی خۆیان بۆ عێراق و "پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى وڵات نیشان دا."
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 14-02-2026 لە چوارچێوەی بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیندزی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی و شاندێکی یاوەری، كه له ژمارهيهك له ئهندامانى کۆنگرێس پێكهاتبوو، کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەشى نێوانيان خرایە بەر باس. نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانی ئەمریکا و کۆنگرێس بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
.jpeg)
شاندی کۆنگرێسی ئەمریکا، وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیدا هاتووە، جەختی لە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان وەکو فاکتەری سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە و "پشتگیریی خۆی بۆ عێراق و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى وڵات نیشان دا."
دۆخى سووريا و كورد لهو وڵاته تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكه بوو، تيايدا نێچيرڤان بارزانى و شاندى كۆنگرێسى ئەمریکا جهختيان له پاراستنى مافهكانى كورد و پێكهاتهكان له ئێستا و دهستوورى داهاتووى سوورياى يهكگرتوودا كردهوه.
.jpeg)
دوا پێشهاتە ئەمنییەکان و مەترسییەکانی تیرۆر، تەوەرێکی دیکەی كۆبوونهوهكه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ